|
(هه‌والو راگه‌یاندن)( سیاسی )( کولتۆری )( ئده‌بی )( مافی مروڤ)(ازادی بیروباوه‌ر )( ته‌نز وه نۆکته)
|
|
|
|
||||
|
فارسیه‌وه: سیروان سنه‌یی
سه‌رزه‌وینی كۆنی (بین النهرین ) ،له‌نزیكی ڕۆخانه‌ی دجله،له‌شوێنێكدا كه‌تا شاری مۆسل له عێراقدا چه‌ند كاتژمێر زۆرتر ڕێگا نیه ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن ئاسه‌وارناسه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت نزیك به 3000ساڵ له‌مه‌و پێش ( كاڵخا ) شاریكۆنی پاوشای به‌هێزی ئاشوریه‌كانهه‌رله‌م شوێنه‌بووه كه‌به‌ده‌یان وسه‌دان كۆشك‌و په‌رستشگاهه‌یه‌له‌م شاره به‌ناوه‌بانگه‌ی مێژوی عێراقدا .
سه‌دانساڵ تێپه‌ربوو وحكومه‌تی كۆنی ئاشور له‌ژێر فشاروهێزی دوژمه‌نان روخا وشاره‌كانی له‌ناوچوون .هه‌روه‌ها دیواره‌كانیكۆشكه‌كان وپه‌رستشگاكانی كاڵخا ڕوخان‌و بای به‌هێزی باشوریعێراق هه‌موو ئه‌ویاده‌وه‌ریانه‌یه یله‌ژێرخاكدا ده‌فن كرد.كه‌واته له‌وخه‌ڵكانه‌كه‌له‌وی له‌دوای چه‌ندین سه‌ده‌ژیانیان به‌سه‌رده‌بردهیچ كه‌سێك شاره‌زایی نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وحه‌قێقه‌ته‌ڕاسته‌قینه‌یه‌كه‌له‌ژێرپێیاندا ده‌فن كرابوون . له‌دوای 3000ساڵه‌وه به‌كتوپڕدا ئه‌و حه‌قێقه‌ڕاسته‌قینه سه‌باره‌ت به شاریكۆنی ئاشوریه‌كانئاشكراكرا له‌لایه‌ن ( له‌یرد) ی به‌ڕیتانیه‌وه كه‌به‌هه‌موو جیهان سه‌لماندی له‌ووه‌ڵاته‌له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شتێكیكۆنی مێژوویی هه‌بووه . هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری بچوك‌و گه‌وره‌ی چه‌ندین (گا ) ی باڵداریپیرۆز له‌ئایینی ئاشوریه‌كان دۆزرایه‌وه كه ئیشیا حه‌ره‌سدان وئاگاداری له‌بارودۆخی كۆشكی پاوشاو په‌رستشگاكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئاشوریه‌كان بوو .له‌دواییدا كه‌زۆرتر زه‌وینه‌كه‌یان دالاوه ورده‌ورده په‌یكه‌ره‌ی پاوشاكانی ئاشوركه‌وته ده‌ره‌وه كه زۆربه‌یان شانازیان ده‌كرد به‌خوێن رێشتنو داگیركردنی وڵاتانی تره‌وه وهه‌موو ئه‌وانه 3000 ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر به‌رده گه‌وره‌كان نوسرابوونوله‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری ئه‌وپاوشایانه له ژێر خاكه‌كه‌دا ده‌فن كرابوون .هه‌روه‌ها په‌رستشگاكانی ئه‌وان ورده‌ورده خۆیان ده‌رخست كه پاوشاكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئاشور له به‌ر رازی كردنی دڵی خواكانی ئایینه‌كانیان ڕۆژانه‌هه‌زاران قوربانیان پێشكه‌ش به‌و په‌رستشگایانه ده‌كرد.هه‌روه‌ها كه (له‌یرد) یبه‌رَیتانی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی به‌ناكاو په‌یكه‌ره‌یه‌كی زۆرگه‌وره‌ی دۆزیه‌وه كه وێنه‌ی پاوشای ئاشور(شێمشی ادد ) له‌سه‌ریدا بوو و له‌ته‌نیشتی وێنه‌كه‌دا وێنه‌ی پێنج خوای گه‌وره‌ی بابل وئاشوری كۆن هه‌بوو . هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سینگی پاوشاكه وێنه‌ی خاجێك وه‌كوو خاجی مه‌سێحیه‌كان هه‌بوو كه رَاسته‌وخۆ كاریگه‌ری كرد له‌سه‌ر ئاسه‌وارناسه به‌ڕیتانیه مه‌سێحیه‌كه كه باوڕی كرد خاج موڵكی مه‌سێحیه‌كان نیه و3000 ساڵ پێش له‌دایك بوونی عیسی مه‌سێح له وڵاتی عێراقدا هه‌بووه . ئه‌وپه‌یكه‌ره كه وێنه‌ی خاجه‌كه به‌سه‌ریه‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌نارده‌كرا بۆ موزه‌ی به‌رَیتانیا وئێستاش له‌وێه . ئێستا پرسیاری ئێمه لێره‌دایه كه ئه‌گه‌ر مه‌سێحیه‌كانی به‌رێتانیا وفه‌ره‌نسا وئه‌مریكا له‌و سه‌ری جیهان له2009 ی‌زایینی ده‌ڵێن خاج موڵكی مه‌سێحیه‌كانه چۆن 3000 ساڵ پێش له‌دایك بوونی مه‌سێح له‌عێراقدا پاوشایه‌كی ئاشوری هه‌روه‌كوو مه‌سێحیه‌كان له‌سه‌ر سینگی ئه‌و خاجیه‌داناوه وه‌كوو شتێكی ئایینی زۆر پیر‌وز وئه‌مرۆش له2009 ی‌زایینی زۆربه‌ی مه‌سێحیه‌كان وه‌كوو ئه‌وپاوشای ئاشوریه خاجێكی 4گۆش ده‌خه‌نه سه‌رسینگیانه‌وه ؟ ڕێزلێنان له‌خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێك له ئایینه‌كانی پێش له مه‌سێح: لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسه‌وارناسه‌به‌ناوه‌بانگه‌كانی جیهان سه‌لماندویه‌تی ته‌نانه‌ت 5000ساڵ پێش له‌دایكبوونی عیسی مه‌سێح خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێكی ئایینی ڕێزیان لێگرتووه و جوتیاره‌كان له‌دوای ته‌واو كردنی ئیشی جوتیاری ده‌چوونه په‌رستشگاكانه‌وه كه زۆربه‌یان وه‌كوو خاجێك له‌به‌رامبه‌ر چاوی بینه‌رانه‌وه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن . كه‌واته خاڵێكه هاوبه‌ش لێرانه‌دا هه‌یه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر ته‌نگاته‌نگی نێوان خاجه و خۆره‌تاو وئاگر وئه‌و ئایینانه كه‌په‌یوه‌ندیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئاگردا ( وه‌كوو زه‌رده‌شت ) . ئاسه‌وارناسه‌كان له‌وباوڕه‌دان كه ستایلی دروستكردنی ئاگر به‌و شێوازه كۆنه كه‌به‌سووده وه‌رگرتن له‌دو پاچه دار به‌دژی یه‌كتردایه خۆی نیشانده‌ری گرنگترین هۆكاره بۆ گرنگی په‌یداكردنی خاج . چۆنكه دروستكردنی ئاگر به‌و شێوازه زۆرزه‌حمه‌ته وای له‌خه‌ڵك كردبوو كه‌ڕێز له‌و ئامێره (ئه‌و2پاچه داره) بگرن كه‌ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئاگر. ورده‌ورده ئاگرببوه هۆی دروستبوونی چه‌ندین ئایینی جیاوازبه‌بنه‌مایه‌كی یه‌كسان و خه‌ڵكی ئاگرپه‌ره‌ست ڕوویانكردله خوای ئاگر وخاجیش ببوه سه‌مبۆلێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئایینانه . زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان له‌و سه‌مبۆله سوودوه‌رده‌گرن بۆ مه‌راسیمه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان . هه‌روه‌ها مێژووسه‌لماندوویه‌تی كه‌له نێو كوردستانیشدا ژنه‌كان له‌كاتی دروستكردنی نان دا خاجێك له‌سه‌ر هه‌ویره‌كه كه‌پانیان كردووه‌ته‌وه داده‌نن كه‌نیشانه‌ی هه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی مێژووییه له نێوكوردستاندا. ئه‌م پرۆسه‌یه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه‌له‌كوردستاندا له‌نێوژنانی كورددا بۆپیرۆزكردنی نانه‌كان ژنان خاجێكیان دروست ده‌كرد له‌سه‌ر نانه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها له ( ئیلام) دا كه‌ئێستا زۆربه‌یان كوردن وله وڵاتی ئێراندایه ، 3000ساڵپێش له‌دایكبوونی عیسی مسیح سه‌دان وهه‌زاران قاپ وپه‌رداخ له‌ژێرخاكدا دۆزراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاوشاكانی ئیلامی كۆن و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قاپه ئاڵتونانه وێنه‌یه‌كی خاج هه‌بووه . هه‌روه‌ها له پایته‌ختی ئاگرپه‌رسته‌كان له‌ئێران له ( شاری یه‌زد ) داده‌یان وسه‌دان نمونه‌ی واهه‌یه . ئه‌وه‌ش خۆی پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌وخاڵه‌هاوبه‌شانه له‌هه‌موویاندا هه‌یه . كه‌واته گرنگترین فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خاج وه‌كوو سه‌مبۆلێكی جیهانی له پرۆسه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی مێژوویی‌دا گرنگی دان به‌ئاگر بووه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه . له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ستی نزیك بوون به‌خالق ببوه هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ئاگر هه‌ڵبژێریت وه‌كوو خوا یان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوادا . له‌ئه‌نجامدا خاج لێرانه‌دا به‌چاكترین شێواز ڕۆڵی خۆی نه‌خشاندووه وهه‌تا ئێستاش له‌پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان له‌نێو وێنه‌كان ویاریه‌كان وماڵه‌كان و بۆرجه‌كاندا وه‌كوو سه‌مبۆلێكی پیرۆز به‌كاردێت له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌كاندا. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كانداسه‌لماندویه‌تی كه مرۆڤ به‌درێژه‌ی مێژودا سوودی له‌خاج وه‌رگرتووه بۆ جوانكردن یان ئاراستنی ئه‌شكه‌وته‌كان وهه‌روه‌ها له‌سه‌دان ئه‌شكه‌وتدا خاجی تاكوخاجی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه كه هه‌ركام له‌وخاجانه مانایه‌كی خۆی هه‌یه بۆ نمونه له‌و شوێنانه كه‌ترس له‌ئاژه‌ڵه‌كان زۆرتر بووه مرۆڤ هه‌ستی كردووه هه‌بوونی ئه‌و خاجه یان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌خاجه نیشانده‌ری یارمه‌تیه‌كی نادیاره‌له‌لایه‌ن هێزێكی نهێنیدا . هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك شوێنانی دیكه‌دا هه‌بوونی خاج بوه هۆكاری خه‌یروبه‌ره‌كه‌ت له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وهه‌ندێكی تر كه‌ترسی مردنیان هه‌بووه له هێرشی دوژمنان خاج ڕۆلێكی باش وكاریگه‌ری هه‌بووه له ناخی مرۆڤدا بۆ خۆڕاگرتن بوون له‌شه‌ڕه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕه‌درێژخایه‌نه‌كاندا . كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سه‌رهه‌ڵدانی خاج : ئاسه‌وارناسه‌كان به‌پێ هه‌وڵه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌رخستنی نهێنیه‌كانی خاج ومێژوی درێژخایه‌نی ئه‌وسه‌مبۆله سه‌لماندویانه كه‌كوردستان یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌ره‌سه‌نه‌كانی خاج بووه كه‌ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌زۆربه‌ی گونه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی كوردستانی باشوروباكور خه‌ڵك له‌هه‌موو به‌شه‌كانی ژیانی خۆیاندا سوود وه‌رده‌گرن له‌خاج بۆ جوان كردنی به‌رهه‌مه هونه‌ری وپیشه‌سازیه‌كانی خۆیان كه له‌هه‌موو ڕوونتر وئاشكراتر دروستكردنی نانه .. ژێده‌ر : سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خاج
نووسه‌ر: ا-نیهارت بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی ملی ئێران له‌ساڵی 2005ی زایینی
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
مێژووی ژنانی کورد و رۆڵی له شۆرشه‌کاندا(2) ![]() به‌شی دووه‌م: ژنان له سه‌رده‌می مه‌شرووته تا سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی نیگار عینایه‌تی له ئیران و رۆژهه‌لاتی کوردستان به تایبه‌تی له زه‌مانی مه‌شرووته‌وه‌حه‌ره‌که‌تی ژنان ئاوا بوو بۆ ئالوگۆر له بواری باروودۆخی کۆمه‌ڵگا و ژنان. له د‌وای شکستی ئیران له‌شه‌ر له‌گه‌ل رووسیه‌دا زه‌مینه‌یه‌ک ئاوا بوو که ئێرانیه‌کان هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان ده‌کرد به تایبه‌ت بۆ ئۆرووپا و هاتنی ئۆرووپیاکان بۆ ئیران توانی چاوی گه‌ل بکاته‌وه. ئه‌و کات ژنان تیده‌کۆشان بۆ ئه‌وه‌ی داواکاریه‌کانیان له ده‌سپیکی شۆرشی مه‌شرووته‌دا له نیو ده‌ستوردا بچه‌سپێنن. به‌ڵام به هۆکاری گه‌رماو گه‌رمی شؤرشه‌که‌و درووست بوونی که‌ش و هه‌وای نه‌ته‌وه‌گه‌رایی سه‌ره‌تایی نه‌یان توانی ئامانجه‌کانیان بپێکن. فکریه‌تی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی له میشکی ژنانی ئه‌و کاتیش دا په‌ره‌ی سه‌نده‌بوو هه‌ر بۆیه له جیاتی بۆ وه‌ده‌ست هینانی مافه‌کانی خۆیان تیبکۆشن، ئه‌وانیش که‌وتنه به‌ر داوی فکریه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئێرانچیه‌تی. له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا مه‌شرووته خوازی ژنان ژووماره‌یان زۆر که‌م بوو. به‌ڵام له راستی دا کاری زۆر گه‌وره‌یان ده‌کرد. ژنانی مه‌شروته خواز 2 هه‌ده‌فی سه‌ره‌کیان هه‌بوو 1_ وه‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌ره‌تایه‌کانی ژنان له ئیران دا 2 _خه‌بات کردن له هه‌مبه‌ر فکریه‌تی کۆنه‌په‌رستی . له دست پێکی سه‌ده‌ی 19 ده‌یه‌م دا رۆژنامه نیگاری رۆلی به‌ر چاوی ده‌بینی له ئیران‌دا ، رۆژنامه‌کانی وه‌کوو ئه‌خته‌ر ،قانون ،حبل للمه‌تین،.. ئه‌م رۆژنامانه ته‌نیا وابه‌سته به پیاوان نه‌به‌وو و ژنان رۆلێکی به‌رچاویان تێدا ده‌گێرا، و ته‌حلیلی کۆمه‌ڵگایان ده‌کرد ئه‌مه‌ش بووه هۆی به سرنج راکێشانی ژنان بۆ رۆژنامه‌و خوێندنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا گرینگیه‌کی زۆر ده‌درا به زانستی فه‌ن و به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی ئه‌م زانسته له سه‌رانسه‌ری ئیران‌دا. له ساڵه‌کانی 1911 د‌وای ئاڵوگۆری بواری سیاسی ناوچه‌که و هیور بونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له مه‌جلیسی شۆرای میلی ده‌ستوری نوێ دارێژرایه‌وه، له ده‌ستور‌ه‌که‌دا ته‌نانه‌ت به دێریکیش باسیان له مافی ژنان نه‌کرد و به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیه‌کانی چآلاکڤانانی مافی ژن، ژنان له ده‌ستووری نوی دا ته‌نانه‌ت مافی ده‌نگدانیانیشیان پێ نه‌درا. ئه‌مه‌ش بووه هۆکاریک که ژنان به شێوه‌یه‌کی چالاک‌تر بێنه نێو مه‌یدانی خه‌باته‌وه، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان، هه‌ر بۆیه‌ش چالاکڤانان بواری ژن ریخراوه‌یه‌کیان پیک هێنا به پێشه‌نگایه‌تی خانمی سه‌دیقه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی. به‌م شێوه‌یه خه‌باتی ژنان له سه‌رده‌می مه‌شروته‌دا ده‌ستی پێ کرد. ئه‌و کات له ئامارژوماریه‌کانی د‌وای تاج گوزاری ره‌زا شاه 10_12 میلیۆن نفوس له ئیران تۆمار کرا بوو . به‌ڵام پرانی خه‌ڵک له‌و کاته‌دا گوند نشین بوون. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌ویت که چالاکڤانانی ژن له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا ژنه ئه‌شره‌فزاده‌کان بوونه. چالاکڤانان له‌و باوه‌ره‌دا بوون که ئه‌گه‌ر ژنان له ماڵه‌کناندا بینه ده‌ره‌وه و بێنه نێو کاری بازاری ، به تایبه‌ت به کاری بازرگانی سه‌رقاڵ بن ،ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو بگێرن بۆ گۆرانکاری له کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵویسته له لایه‌ن پیاوانی سه‌رده‌مه‌وه په‌سه‌ند نه‌ده‌کرا. ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ژنانی چینی بورژوا خوازیش ئه‌م خواسته‌یه دژبه‌رایه‌تی ده‌کرا. له به‌ر ئه‌وه‌ی له لای هێندێک ژنانی چینی بورژوا کار کردن له نێو ماڵێش دا به عه‌یبیان ده‌زانی(ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که ئه‌م گرووپه ته‌نیا له نێو ژنانی فارس دا هه‌بوون). به‌ڵام ئه‌م خواسته‌یه له لایه‌ن ژنان به گشتی له چێنی کریکاران و هه‌روه‌ها رۆشنفکران پیشوازیه‌کی زۆرێ لی کرا. له بواری هونه‌ریدا ژنان زۆر به که‌می خۆیان تێدا ده‌دیته‌وه و به شیوه‌یک ئه‌م پیشه‌یه که‌م ره‌نگ بوو. ته‌نانه‌ت راوه‌ستانی ژنان له به‌رامبه‌ر پیاوان نا په‌سه‌ند و بیێ شه‌رمی بوو، له لایه‌ن پیاوه ئیقتدار ته‌له‌به‌کان و کۆنه فکره‌کاندا. له ئێران‌دا پیش سالێ 1910 هونه‌ری شانۆ به‌شێوه‌یه‌ک وابه‌سته به پێاوان بوو. ژنان نه‌ک نه‌یان ده‌توانی وه‌کوو هونه‌رمه‌ند له شانۆدا دا بن به‌ڵکو نه‌شیان ده‌توانی وه‌کوو تماشاچی ته‌ماشای شانۆ گه‌ریه‌که بکه‌ن. د‌وای کار‌و خه‌باتێکی زۆر بۆ یه‌که‌مین جار له رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی 2 ژانووه ساڵی 1910 بۆ یه‌که‌مین جار ژن هاته سه‌ر سه‌حنه‌ی شانۆله ئێران‌دا . ئه‌م هونه‌رنه‌مایه به زۆری له لایه‌ن ژنه ئه‌رمه‌نیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان ده‌ستی پێ کرد و ریگای بۆ ژنانی موسولمانیش کرده‌وه که بتوانن به‌شداری شانۆ ببن و خۆیانی تێدا ببینه‌وه. له ده‌وای سه‌ڵته‌نه‌تی مه‌حه‌مه‌د عه‌لی شاه ، رێگا کراوه بۆ درووست بوونی حیزب .ئه‌وه‌ش کار ئاسانی ده‌کرد تا داواکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێنێته سه‌ر زمان له سیاسه‌تی رۆژانه‌دا. و هاوکات رێگا کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنانیش به شیئوه‌یه‌کی فه‌رمی بتوانن له نیو حیزبه‌کاندا به‌شداری له ره‌وشی سیاسی سه‌رده‌م دا بکه‌ن.له ساله‌کانی 1909 به دواوه ژنان به شێوه‌یه‌کی رێخستنی و چالاکانه هاتنه نێو مه‌یدانه‌وه‌ی سیاسیه‌وه ،و ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ش له تارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت و له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران ئاسایی بۆوه و ژنانی شاره‌ستانی ودوور له پایته‌ختیش هیدی هێدی رێخراوی خۆیان درووست ده‌کرد. به هاتنه سه‌ر کاری ره‌زا شاه و له کاتی شه‌ری جیهانی دووه‌م ژنان حیزبی فه‌رمی خۆیان ئاواکرد له بن نێوی شۆرای ژنان. دوا به‌دوا له بن سه‌ختی شه‌ری جیهانی دووه‌م شۆرای ژنان بوو به سازمانی مافی مرۆڤ. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و ژنانه له به‌شداریان له سیاسه‌ت و ئاوا کردنی ئه‌و رێخراوه‌یه ئه‌وه بوو که. 1_ کردنه‌وه‌ی مه‌کته‌ب بۆ ژنان و هاندانی ژنان بۆ خویندن 2_ تێکۆشان له هه‌مبه‌ر فکریه‌تی کۆنه‌په‌رستی و داکۆکی کردن له مافی ژنان. به‌ڵام به داخه‌وه کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه له ناوچه‌ی کورد نشیندا رووبه‌روی ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆری پیاوان و کۆنه فکران سونه‌تگه‌رای کوردی سه‌رده‌م بۆوه. تا ساڵه‌کانی 1940 یش ژنانی کورد نه‌یانتوانی بچنه مه‌کته‌ب و بخوێنن، ژنانی خویندکاری کورد هه‌تا ساله‌کانی 1940 ئه‌وه‌ند ه‌که‌م بووه که ناتوانین ئاماژه‌ی پی بکه‌ین. ئه‌وانه‌ی که ده‌شیانتوانی بنوسن یا بخوینه‌وه ، له بنه‌ماله‌ی ئاغاکان و خانه‌کان بوون که له لایه‌ن مه‌لای مزگه‌وته‌کانه‌وه فێری ئه‌لف و بێ عه‌ره‌بی بۆ خویندنه‌وه‌ی قو‌رئان ببون. له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه ژنان به شیوه‌یه‌کی به‌ر چاو خۆیان له نووسینی بابه‌ت له رۆژنامه‌کاندا ده‌دیته‌وه به‌لام زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه به نێوی پیاوان یان به نێوی نهێنی نووسینه‌کانیان ده‌نووسی. د‌وای محه‌مه‌د عه‌لی شاه رۆژنامه‌ی ژنان به فه‌رمی له ئیران‌دا کرایه‌وه به نێوی (شکوفه دانیش،زبان زنان). شکوفه زانست و زمانی ژنان. ژنان له رۆژنامه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاکتیڤ کاریان ده‌کرد و بابه‌تی سرنج راکێشێ نێو کۆمه‌ڵگایان ده‌نووسی و جه‌ماوه‌رێکی زۆر لایه‌نگریان پێدا کرده‌بوو. جێ ئاماژه‌یه له کاتی محه‌مه‌د عه‌لی شاه به زۆری حجابیان له سه‌ری ژنان لا ده‌برد به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به کولتوری کۆن. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی ژنان له ماڵی خانه‌نشین بن و مافی چونه ده‌ره‌وه‌یان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیان ڵێ سه‌ندراوه. به هۆکاری سونه‌تی بوونی کۆمه‌لگا و هه‌روه‌ها فکریه‌تی دینی تووندره‌و کۆمه‌لگا له قاڵبێکی وشک دا مابۆوه، هه‌ر بۆیه‌ش محه‌مه‌د عه‌لی شاه خوازیاری گۆرانکاری له سیسته‌می کۆمه‌لگای ئه‌و کاتدا بوو، و ده‌یهه‌ویست ئێران به‌ره‌و وڵاتێکی سه‌نعه‌تی ببات ،به‌لام به هۆکاری به کار هینانی زه‌خت له سه‌ر گه‌ل رووبه‌رووی ناره‌زایتیه‌کی زۆر بۆوه، به تایبه‌ت له لایه‌ن تووندره‌وه ئیسلامیه‌کانه‌وه، و ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌یه‌کی نێگاتیڤی هه‌بوو له سه‌ر پێشکه‌وتنی ژنان له بواره جیاوازه‌کاندا به‌لام له‌کاتی ره‌زا شا، ئه‌م باروودۆخه هێور بووه و ئازادی هه‌ڵبژاردن درا به ژنه‌کان که به حیجابه‌وه بگه‌رێن یا بێ حجاب. به‌ڵام له شوێنه فه‌رمیه‌کان حیجاب بۆ ژنان قه‌ده‌خه کرابوو به تایبه‌ت له مه‌کته‌به‌کاندا ئه‌وه‌ش له‌گۆر فکری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ده‌گونجا، زۆرینه‌ی ژنانی ئه‌و کات بۆ ئه‌وه‌ی به بێ حجاب نه‌یان ده‌ویست له مه‌دره‌سه‌کاندا بخوینن نه ده‌چونه‌وه بۆ خویندن و له ماڵ دا ده‌مانه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵک زۆرتر به‌ره‌و دین په‌نایان ده‌برد. ئه‌م گۆرانکاریه‌ش وای کرده‌بوو که ژنان له لایه‌ن بنه‌ماله‌که‌یانه‌وه زۆرتر بچه‌وسینه‌وه و ده‌سه‌لاتی باوک وبرا له سه‌ریان زۆرتر ببیت و له سه‌ر نیوی ناموس زه‌خت بخه‌نه سه‌ر ژنان. له ده‌وره‌ی دووه‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ره‌زا شاه گوشاره‌کان له هه‌مبه‌ر فکریه‌تی دینی تووندره‌و و ناره‌زایه‌کانی هه‌مبه‌ر سیستم ئه‌وه‌نده‌ی دیکه په‌ره‌ی گرت و بوه هێزێکی سه‌رکوبگه‌ر، ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل و حاکم بوونی سیستمیکی ئیسلامی تووند ره‌و له ئیران‌دا. شۆرشی ساڵی 1979 بووه هۆی رووخانی ده‌سه‌لاتی سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌کان و شای ئیران و تیکچوونی سیسته‌می چینایه‌تی حاکم به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. زۆرینه‌ی ژنان پێستیوانیان له سه‌رهه‌لدانی 1979 ده‌کرد، به‌و هیوایه‌ی ژن به بی جیاوازی ته‌به‌قاتی مه‌ئامه‌له‌یان له گه‌ل بکردریت . به‌م هۆیه‌شه‌وه ژنان له شۆرشی ساڵی 1979 ئێران دا رۆڵێکی پێشه‌نگیان هه‌بوو و له هه‌مانکاتدا ریخستنێکی باشیان درووست کردبوو. به‌ڵام د‌وای هاتنه سه‌ر کاری رژیمی کۆماری ئیسلامی به پێشه‌نگایه‌تی خومه‌ینی ژنان د‌وای هێور بوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌ره‌و ماله‌کان کشانه پاشه‌وه. له‌و کاته‌دا به ده‌ستووری خۆی خومه‌ینی ده‌ستوری ئێران له سه‌ر بنه‌مایه‌کی دینی شێعه‌ی تووندره‌و نوسراوه. له ده‌ستورنامه‌که‌دا ژنان ته‌نیا مافی ده‌نگدانیان پێ به‌خشراو له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه مرۆڤایه‌تی بێ به‌ری کران. و به پێ ده‌ستووری دینی مه‌ئامه‌له له‌گه‌ل ژنان ده‌کرا. له ده‌ستوری کۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه به سه‌ر ژنان دا سه‌پاوه. 1_ حجابی ئیجباری بۆ ژنان . 2_ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بۆ ژنان که‌م کرایه‌وه بۆ 9 ساڵ، ( به خواستی دایک و باوک) 3_ هه‌ر دوو ژن به یه‌ک پیاو داده‌ندرێت له کاتی شاهیدی له دادگادا 4_ سه‌نگسار و ئێعدام بۆ ژن له سه‌ر ناموس کاتیک پیاو ژنه‌که‌ی خۆی له سه‌ر بابه‌تی ناموسی بکوژێت له‌م سیسته‌مه‌دا له 3ساڵ تا 5 ساڵ سزای زیندانی بۆ ده‌بردرێته‌وه. 5_ ژن به بێ ئیزنی باوک، برا، میرد یا پیاوانی بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌کوو مام و خال هتد.. مافی هێچ چه‌شنه کارێکی پێ نادریت. 6_ پیاوان ده‌توانن به مه‌یلی خۆیان هه‌ر چه‌ند ژنیک که ده‌یانه‌وێت، ده‌وتوانن ی هاوسه‌رگیری بکه‌ن. 7_ هاوسه‌رگیری به شێوازی سیغه ئازاده 8_ مافی جودابوونه‌وه ته‌نیا به پیاوه و ژنان مافی ئه‌وه‌یان نیه که داوای جودابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌کانیان بکه‌ن. 9_ له کاتی جودا بوونه‌وه‌دا منداڵ به باوکی ده‌به‌خشرێت و ژن هێچ مافێکی به سه‌ریانه‌وه نیه. 10 _ژنان مافی له بار بردنی منداڵ یان نیه به بێ ئیزنی هاوسه‌ره‌کانیان 11_ ژنان مافی خۆ پاڵاوتنیان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری نیه یا هیچ چشنه کاری سیاسیان نیه له ده‌ستوردا. هه‌ر وه‌ک له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بینیتان ژنان دیسان که‌وتنه به‌ر هێرشی چه‌وساندنه‌وه و ته‌نانه‌ت له مافه سه‌ره‌تایه‌کانیشیان بێ به‌ری کران. سه‌ره‌رای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان ژنان دیسان له نێو سیسته‌می ئسلامیدا هه‌ستان به خۆ رێکخستن کردن له دژی سیسته‌می پیاو سالاری و دین سالاری، کۆماری ئیسلامی له ئیران. ژنانی کورد له نیوو كورداندا و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ستپێکی ده‌وره‌ی دووه‌می ره‌زا شاه وه بگره هه‌تا کۆماری ئیسلامی له ئیران ،ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاکتیڤ له هه‌مبه‌ر هیزه چه‌وسێنه‌ره‌کانی هه‌ر دوو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات داری سه‌ڵته‌نه‌تی و کۆماری ئیسلامی له به‌رخۆدانیکی بێ وینه‌دا بوون. ئێمه ناتوانین باس له کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و رۆڵی ژنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌که‌ین. (له به‌شی یه‌که‌می بابه‌ته‌که‌دا ده‌توانن له سه‌ر رۆڵی ژنان و ریخستنی له کۆماری کوردستاندا بخوێنه‌وه). ژنانی کورد به شیوه‌یه‌کی چالاک به‌شداریان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد دا کردوه‌و رۆڵێکی به‌رچاویان گێراوه. ئه‌لبه‌ت رۆڵی ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی پیشتیوان یا هێزی پشته‌وه‌ی شۆرشه‌کان بووه، هه‌ر بۆیه‌ش به شیوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا ئاماژه به کاروو خه‌باتی ئه‌م ژنانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌کراوه. پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که له رۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌تا ئه‌م دوایانه‌ش زۆر گرینگی به رۆڵی ژنان چ له بواری خه‌باتی سیاسی، ئابوری، نه‌ته‌وه‌یی، جڤاکی نه‌دراوه. به‌س نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت که رێخراوه‌گه‌لێک درووست بوونه ،به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسه‌کانی ژنان ببن له کۆمه‌ڵگادا . له نیو ئه‌و رێخراوی ژنانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانین ئاماژه به رێخستنی فه‌مینیستی بکه‌ین له شاری سنه .ریخراوێک له سه‌ر نێوی ریخراوی فه‌مه‌نیستی دامه‌زرا که زۆرتر فکریه‌تی فه‌مه‌نیستی تووندره‌وی کلاسیکی له خۆ ده‌گرت،ئه‌وه‌ش له گۆر سیسته‌می کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه و د‌وای ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌م ریخراوه‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له هه‌مان کاتدا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌مپینێک له سه‌ر نیوی که‌مپینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا له سالی 2006 ده‌ستی پی کرد، ئه‌م که‌مپینه له سه‌راسه‌ری ئێران‌دا ژنان به شێوه‌یکی باش پێشوازیان لێ کرد و ته‌نانه‌ت سرنجی رێخراوه‌کانی به‌یانیان بۆ خۆیان راکێشا، ئه‌م رێخراوه‌یه به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی کورد وه‌کو زێنه‌ب بایه‌زیدی، رووناک سه‌فازاده، هانا عه‌بدی ...هتد، به‌رێوه ده‌چوو که ئیستا ئه‌م ژنانه له به‌ندینخانه‌کانی ئیران ده‌ست به‌سه‌ر کراون. له بواری سیاسی و چه‌کداری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ کرد، ژنانی کورد به دریژای مێژوو رۆڵێکی گه‌وره‌یان بینیوه. ئه‌مرۆکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ژنان سه‌ره‌رای هه‌موو گوشاره‌کانی که له سه‌ریانه پۆل پۆل روو له چیاکانی کوردستان ده‌که‌ن و به به‌رخۆدانێکی بێ وێنه مێژووی ژنی ئازاد له لاپه‌ره‌کانی مێژووی کوردی و ژناندا تۆمار ده‌که‌ن |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
کورده‌کانی باکوور بیر له جیابوونه‌وه ده‌که‌نه‌وه
د‌وای کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی رۆژی یه‌کی سێپته‌منه‌ری شاری “ئامه‌د”، پارله‌مانتارێکی کورد ڕایگه‌یاند: ده‌بێ شاخ و ئیمرالی بێ چه‌ند و چۆن بکرێنه به‌شێک له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌یی پرسی کورد. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش فه‌شه‌ل بێنێ، ئه‌وا کورده‌کان بیر له جیابوونه‌وه ده‌که‌نه‌وه.سه‌باره‌ت به لێدوانه تونده‌کانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سه‌باره‌ت به “له‌ناوبردنی په‌که‌که”، نوێنه‌ری “ئامه‌د” له پارله‌مانی تورکیا ئایسه‌ل توغلووک، گوتی: له سه‌رده‌می [تورگوت] ئۆزالیشدا ده‌خوازرا کرانه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ست پێ بکرێ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌و کات ده‌وڵه‌تی ئاشتبوونه‌وه و پێکهاتن نه‌بوو. له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێ که دیسان ئاشتبوونه‌وه و پێکهاتن له‌گۆڕێدا نه‌بێ. جه‌نابی وه‌زیر باسی “بناخه‌ی پارله‌مانی” ده‌کا، به‌ڵام ڕوون نییه ئه‌و بناخه پارله‌مانییه چی لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌وڵی له‌ناوبردنی په‌که‌که وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئاتالای حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که ” له ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ککردن و له‌ناوبردنیش جێ ده‌گرێ” و یه‌کدابه‌دووی ئه‌وه‌ش ڕای گشتیی کورده‌کانی باکووری کوردستان ئه‌وه‌یان وه‌ک “هه‌وڵی له‌ناوبردنی په‌که‌که” به‌ناوکردبوو. ئایسه‌ل توغلووک، که یه‌کدابه‌دووی کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کی سێپته‌مبه‌ر له شاری ئامه‌د له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان دوا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لێدوانه‌که‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورکیادا گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ئاکه‌په پاشه‌کشێ له پڕۆسه‌که بکا، بێگومان ده‌یدۆڕێنێ. باشکردنی ڕه‌وشی ئیمراڵی، ئه‌نستیتۆی زمان، گێڕانه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌کانی گونده‌کان و گوته‌ی “وه‌رن له ناو ده‌وڵه‌تدا جێی خۆتان بکه‌نه‌وه” ڕازیمان ناکا.” له‌وانه‌یه ده‌ته‌په له پرۆسه‌که بکشێته‌وه پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک DTP، که بیست نوێنه‌ری له پارله‌مانی تورکیا هه‌یه و خۆی به لایه‌نێکی کێشه‌ی کورد ـ تورک ده‌زانێ، ڕایگه‌یاندووه که کێشه‌که به‌بێ به‌شدارکردنی لایه‌نی کوردی چاره‌سه‌ر نابێ و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که “عه‌بدوڵا ئۆجالان کلیلی چاره‌سه‌ریی پرسه‌که‌یه”. ئایسه‌ل توغلووک له‌و بواره‌وه گوتی: چاوه‌روانیمان له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌یه لێدوانه‌که‌ی ئاتاڵای سه‌رراست بکاته‌وه؛ ئه‌گه‌ر نا، ئێمه وه‌ک ده‌ته‌په له‌وانه‌یه له‌و پڕۆسه بێ ناوه‌رۆکه بکشێینه‌وه. ته‌نیا له گه‌ڵ چاره‌سه‌ریی یه‌کجاریدا ده‌توانین باس له چه‌ککردن بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته له سه‌ره‌تاوه بێننه گۆڕێ، پێش له چاره‌سه‌ریی ده‌گرن. پارتی داد و گه‌شه پێدان ده‌بێ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات، له چوارچێوه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی متمانه‌دا.” کورده‌کان بیر له جیابوونه‌وه ده‌که‌نه‌وه پارله‌مانتاره‌که‌ی ده‌ته‌په له دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که “ئیمڕاڵی باسی “هێزی پاراستن”ی کرد بۆ کورده‌کان، به‌ڵام هه‌موو به هه‌ڵه له‌وه تێگه‌یشتن. که‌چی ئه‌من پێم وایه ئه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقییه.” ڕوونیشی کرده‌وه که “جیهان ئیتر به‌ره‌و ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی ده‌ڕوا، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هه‌رێمییه له‌تبوون نییه. ئه‌من به هه‌لومه‌رجی “ده‌سته‌ڵاتی خۆبه‌ڕیوه‌بردنی هه‌رێمیی ئه‌رووپا” ده‌یشوبهێنم. ئیمڕاڵی له ساڵی 99 به‌ولاوه هه‌ر ئه‌وه‌ی گوتووه. یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک ئاڵا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه، به‌ڵام ده‌بێ شارۆمه‌نده‌کانی پێکه‌وه ئاشت بنه‌وه و مافه‌کانیان گارانتی بکرێن.” له کۆتاییشدا گوتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش فه‌شه‌ل بێنێ ئه‌وکاته کورده‌کانیش بژاره‌یه‌کی دیکه دێننه گۆڕێ، له‌وانه‌یه باسی جیابوونه‌وه بکه‌ن.” |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دیوانی پارێزگای سلێمانی... به‌ڵگه‌كان ده‌دوێن سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر 13:13 01/09/2009
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ئۆجه‌لان: وولاتی هاوبه‌ش ،کوردستان و تورکیایه
ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان له پاش 2 هه‌فته ئاسته‌نگکردنی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی دا ،ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی رابوردوو چاوی به‌پارێزه‌رانی که‌وت و له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی ڕێ، که ڕای گشتی چاوه‌ڕوانی ده‌کات، زانیاری دا.
ئۆجه‌لان، به‌کورتی داخوازه‌کانی کوردانیشی، به‌مشێوه‌یه ده‌ربڕی: |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
شێخە عەرەبەكان: ئەگەر كەركووك بكەوێتە دەست كورد لەسەر نەخشە نایهێڵین
ئەنتۆنی شدید تووندوتیژی لە ئەنباری سوننە ماوەیەكی كورت لەمەوبەر لە پارێزگای ئەنبار كە پارێزگایەكی فراوانە و كەوتووەتە رۆژئاوای بەغداوە، دەنگوباس هەر دەربارەی كوشتنی ئەمریكییەكان، لێدانی كافران و دەركردنی سیاسەتمەدارە شیعەكان و ئێرانییە پاڵپشتیكارانیان لە بەغدا بوو، بەڵام ئێستا شتی دیكە جێی قسەوباسە . رەعد عەلوانی كە شێخێكی رومادییە راشكاوانە قسە دەكات، گوتی" كورد لە هەمووان مەترسیداترن، لەبەرئەوەی ئەوان وەك هاووڵاتی عێراقی لەنێوان ئێمەدا دەژین. پێویستە ئەوان ئەوەیان لەبیربێت كە رۆژێك دادێت حكوومەتی بەغدا بەهێز دەبێتەوە". گومان لەنێو كورددا لەسەردەمی بەریتانییەكانەوە زۆربەی گفتوگۆكانی كورد لە گەڵ بەغدا شەڕی بەدواداهاتووە، كە دواترینیان كومەڵكوژییەكەی سەدام حوسێن بوو دژی كورد لە كۆتایی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لەساڵی 1988. شارۆچكەیەكی فرە لایەنگیری یەكەم پرسیار لە خاڵی پشكنینی ئەم شارۆچكە كریستییان نیشینە كە نزیكی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانە، لەلایەن چەكدارێكەوە كە جلوبەرگی سەربازی لەبەردابوو كرا"لەكوێوە هاتوویت؟". |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ئۆجەلان هه‌زاران باڵا لە مێژوو
ی مرۆڤایه‌تێدا ......................عەلی سیرینی, سیدنی
ئۆجەلان باڵایەک لە مێژوو .......................عەلی سیرینی, سیدنی
دە ساڵە بە تەنیا و چوار دیوار بە دەوریا، لە ژێر ئەشکەنجە و جەنگی دەروونی و مامەڵەی ئاژەڵە دڕندەکانی جەللادانی زیندانی دوورگەی مەڕمەڕە، لە نێو هاژەی شەپۆڵە سەر شێتەکانی دەریای ئێجە، باڵایەک لە مێژوو، لە سووچێکی ژووری زیندانی تاکە کەسی، ئارام دانیشتوە و سەری بە سەر کتێبێکەوە گرتووە! !
Rêber APOراستی کەسایەتی سەرۆکایەتی لەکوردستان
ئەگەر زیاتر لەژێر رۆشنایی ئەو راستیانەی کە لەسەرەوەدا باسمان لێوەکرد، بابەتەکە فراوان بکەین، ئەوا بەئاشکرا بۆمان دەردەکەوێ کە کەسایەتی کورد راستی دوژمنی لەخۆیدا بەرجەستە کردووە. بەو ئاستەی کە دوژمن لەکوردستاندا هەیە، بەڕادەیەکی ئەوتۆ بەگێلی و خیانەتکاری و بەڕاستی دوژمنەوە گرێدراوە، کە سایکۆلۆژیەتی گاڕان لەخۆیدا بەرجەستە دەکات. بە جۆرێک ناتوانێ ببێتە هیچ، جگە لەکەسایەتیەکی نەفرەت لێکراو و چارەڕەش، هەروەها نابێتە کەسایەتیەکی سەرکردە و خەباتگێڕیش. جا ئایا دەتوانین بەبێ شیکردنەوەی ئەو کەسایەتییە و بەخستنەبەر لێکۆلینەوە و گفتوگۆ و رەخنەی قووڵ، بژین؟
پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێ "کەسایەتی فوڵانی ناتوانێ شارۆچکەیەک بونیاد بنێ، بەڵکو تەنانەت گوندێکیش". بەڵام ئەو جۆرە کەسایەتیەی باسمان لێوە کرد، بگرە ناتوانێ کۆشکێکی بچوکیش دروست بکات، زیاتر لەمەش ئەو کەسایەتییە ناتوانێ حەزەکانی رۆژانەی خۆی تێر بکات.. جا با هەر یەکێک بیر لە رەوشى خۆی بکاتەوە و خۆی لەکورتە باڵایەک کەمتر نەبینێ کە لە وڵاتێکدایە خەریکە مێژووەکەی بەپیتی بریسکەدار دەنوسرێتەوە. زۆربەی ئەوانەی خیانەتکارن لەکاتێکدا کە کەمترین رێزیان بۆ خۆیان نییە و وەکو پێویست جوانی وڵاتەکەیان نابینن، ئەگەر بشیبینن، ئەوا وەکو پێویست سوودی لێ نابینن. ئایا کەسێک هەیە ئەم پرسیارانەی لەخۆی کردبێت؟ ئایا ژیان لەوڵاتێکی وەهادا دەچێتەسەر؟ ئایا لەوانەیە رۆژێک ببێتە شتێک؟ و ئەوانەی ئەم پرسیارانە دەکەن لەجیاتی ئەوەی بە ئەرکی سەرشانیان هەڵسن، هەڵدێن. واتە هەموو لەحاڵەتی هەڵاتن و گەیشتنن بە ئاستێکی بەرز لەهەندەران و بەشێوەکی تایبەتی هەوڵدەدەن بۆ ژیانێک کە لەبۆتەی دوژمندایە. ئەو مرۆڤە کێیە و دەبێ بەچی؟ دەبێ چ ناوێکی لێ بنێین؟ با بیر لەمێژووی ئەو کەسانە بکەینەوە، ئەوانە خۆیان بە سەرکردە دادەنێن و بەئەندازەی پلەو پایەیان، کە لەدامەزراوەکانی دوژمن‌دا وەریان گرتووە. بە واتایەکیتر بەئەندازەی ئەو شوێنەی کە لەژێر سایەی سیستەمی کلکایەتیدا دەستیان کەوتووە، خۆیان بە سەرۆکایەتی پرۆفیسیۆناڵ دەزانن. بیر و باوەڕی باوی ئەوانیش وەک کەشتیوانێکن کە کەشتیەکانیان لەنقوم بوون رزگار کردووە. ئەوان خۆیان بەپیاوی توانا و فەرمی و شەریف و بەڕێز دادەنێت، ئەوەش گەورەترین هەڵەیە، لەوەش زیاتر دەبێتە سەرچاوەی گێلی و نەفامی و بەرەو خیانەتکاری و کەوتنی لەمرۆڤایەتی دەبات.
PKK بە واتایەک لە واتاکان بریتییە لە دیتنی ئەو راستیانە و یاخیبوون لە بەرامبەریان. کەواتە سەرۆکایەتی گەل و وڵات لەلای ئێمە، یەکەمجار بە دیتنی ئەو راستیانە دەستپێدەکات. جا بەدیتنی ئەو راستیانەی سەرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە حەقیقەتی وڵاتێک و گەلێکی جیاواز هەیە، کە لەم وڵاتەدا دەژین. ئەمە هەنگاوێکی سەرەتایە، بەڵام ئەم هەنگاوە زۆر گرنگ و پێویستە.
ئێمە لەبەردەم کەسانێکین کە وڵاتەکەیان بە تەواوی لەبیرکردووە، یان روونتر بڵێین کەسانێکن وەڵامیان بۆ پرسیاری ئایا دەبێ من وڵاتم هەبێ، نییە. تەنانەت ئەو کەسانە پێویستی ئەوەش نابینن کە ئەمجۆرە پرسیارانە لەخۆیان بکەن، هەروەها وەڵامیشیان بۆ پرسیاری ئایا دەبێ ئێمە گەلێکی جیابین، نییە. تەنانەت ناشیانەوێ ئەم پرسیارە لەخۆیان بکەن. لەمانە هەمووی خراپتر ئەوەیە کە دەگوترێت:"تا چ رادەیەک من تورکم ــ ئێراقیم ــ سوریم ــ ئێرانیم..؟". ئەو راستیەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەسایەتی خۆمان لەدەستداوە. جا چۆن دەتوانرێ رێگای ژیان بۆ ئەو کەسانە بدۆزرێتەوە کە نکۆڵیان لەخۆیان کردووە، بەڕادەیەک بۆ بەجەستەکردنی ئەو جۆرە کەسایەتییە لەدامەزراوەکانی دوژمن‌دا کاریان کردووە؟ ئەمەش ناکۆکیەکە کە بەئاشکرا لەمرۆڤی ئێمەدا دەبینرێت. دواتریش دێت لەڕێگای ژیان دەگەڕێت. ئەمەش گەورەترین خەیاڵێتی. لەتوانای هەر مرۆڤێکدا هەیە کە تێبینی ئەو جیاوازیە بەرفراوانە بکات لەنێوان داواکارییە تایبەتییەکانی مرۆڤی ئێمە و راستیەکانی ژیانی رۆژانەدا. لێرەوەش گەورەترین تێکچڕژاوی دەردەکەوێ، ئا ئەوەیە سەرچاوەی ئەو ناکۆکیە ئاشکرایە کە ئێمە بەگێلی ناوی دەبەین؟ هۆیەکانی ئەم ئاڵۆزیە نامۆییەی کە لەکەسایەتی کورددا هەیە بۆ ئەو ناکۆکیە دەگەڕێتەوە. بەواتایەکی دیکە ئەمە نەک هەر تەنیا ملکەچ کردنە، بەڵکو راکردنە لەراستیەکان کە هەموو سنوورەکان دەبەزێنێ. ئەمەش تا رادەیەک ئەوە دەگەیەنێ کە هەتاکو ئەو ترس و تۆقاندن و بێبەشکردنە لە رێگای ژیاندا هەبێ، ئەوا جگە لەچوونە ژێر سایەی سەرۆکایەتی دوژمن نەبێ ــ کە بەم رەوشەی بردین ــ هیچی دیکە ناگەیەنێ. ئەمەش خراپترین کۆیلایەتی هاوچەرخ لەخۆیدا دەنوێنێ، هەروەها ئەمە خۆ هاوێشتنی کۆیلەیە بۆ باوەشی ئاغاکەی. ئەمەش تەنها لەبواری هزریدا نەماوەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەهۆش و گیان و هزر و دۆزی هەر کەسێکدا دەبێت. ئەوەی لێرەدایە بەتەنها نامۆبوون و شێواندن و لادان نییە، بەڵکو کۆششکردنە بۆ ئەوەی لەمەلیکێک مەلیکتر بێت. کاتێک لەئەنجامدانی ئەمەشدا شکست دێنێ، ئەوا دەبێتە کەسایەتیەک، کە وەک مینێکی شێتی لێدێت و نازانرێت کەی و چۆن و لەکوێ دەتەقێتەوە؟ لەهەمانکاتدا ئەم هەلومەرجە لەبویەری ئێمەدا دەرکەوتنی نمونەی کەڕترین و لاڵترین و کوێرترین کەسایەتی دەنوێنێ. لەبەرئەوەی نمونەی کەسایەتیەکە کە نکۆڵی لەخۆی دەکات و بەمڕادەیە خۆی دەخاتە باوەشی دوژمنەوە. هەربۆیە ئەم کەسایەتیە نمونەی کەسایەتیەکی کوێر و بێ ویژدان و شێتە، لەم گۆشە نیگایەوە دەتوانین بگەین بە ناوەڕۆکی کەسایەتی تاکەکەسی لەوڵاتی ئێمەدا. لەخودی ئەم ناکۆکیانەشدا گەندەڵی ــ خراپەکاری ــ توانەوە ــ دزی و تاڵان و هەموو کەموکوڕییەکی دیکە هەڵدەقوڵێ. تەماشا بکەن! ئەگەر بڕەخسا بوایە ئێستا هەموو دەبوون بە دز و جەردە و گێل و نەفام و خزتمەکاری دوژمن. کەوابێ چۆن دەتوانین ئەم جۆرە کەسایەتییە بە کەسایەتیەکی بەرێز لەقەڵەم بدەین؟
لەسەر ئەم بناخەیە ئەگەر بمانەوێ راستی PKK لەخۆوە بگرین، یاخود بخوازین راستی سەرۆکایەتییەکەی لەخۆوە بگرین، ئەوا دەبێ دەرک بەوە بکەین کە بەمشێوەیە لەڕووداوەکانی گۆڕەپانی وڵات و پەیوەندیەکان و دیاردەکانی دەڕوانێ. هەورەها بەمشێوەیە دەڕوانێتە هەموو دیاردەکانی کۆمەڵگا. دیالەکتیکی PKKش کە پێویستە لەخۆماندا بەرجەستە و نوێنەرایەتی بکەین ئەوەیە. ئەگەر خاڵی دەستپێکردنی بەمشێوەیە بێت، ئەوا زۆر سروشتییە کە لەچارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیانەدا سەرکەوێت و بە تێپەڕبوونی کات رێچکەی کۆمەڵگاش راستبکاتەوە. بەواتا لەبەربەستکردنی ژیان و دژ بە نکۆڵیکردن و سنوور دانان بۆ گێلی و بێ ئاگایی سەردەکەوێ.
جەختکردن لەسەرئەوەی کە لەتوانادا هەیە ئەم وڵاتە ببێتە وڵاتی ئێمە و گەلیش ببێتە گەلی ئێمە، هەروەها جەخت کردن لەسەر بەرهەمهێنانی بیر و سیاسەتێک، ئەگەر بکرێ رێڕەوێکی سیاسی بۆ ئەم مەبەستە دیاری بکرێ و لەبواری رێکخستنیشدا هەوڵی لەپێناودا بدرێت. ئەمانە هەموو تایبەتمەندی سەرۆکایەتی PKK و چۆنێتی پەرەسەندنی بوون لەقۆناخی ئایدیۆلۆژی، کە ناوی دەبەین بە کرۆکی رێکخستن و شێوە سەرەتاییەکەی.
PKK دەرکەوتنێکی سەرۆکایەتیە لەکوردستان
دەرکەوتنی سەرۆکایەتی لە PKKدا دەرکەوتنێکی جیاواز و دیارە، بەو مانایە دەرکەوتنێکی نوێ و مێژووییە، هەر بەر ئەمەشە کە هەلی پەرەسەندنی خۆی بەدیدێنێ، چونکە لەبەرامبەر بویەرێکی بەستەڵەک و بەتەواوەتی داخراودا، هەلی ژیان دەخوڵقێنێ. هەروەها توانای سەرلەنوێ دامەزراندنی وڵاتێکی لەبیرکراوی لە قوڵایی مێژوودا دێنێتە کایەوە. هەتا ژیانیش بۆ گەلی ئەم وڵاتە دەڕەخسێنێ. سەرۆکایەتی لە PKKدا دەرکەوتنێکی هزریە و هەر لەم پێناوەشدا دەست دەکات بە چالاکیەکانی پڕوپاگەندە بۆ ئەوەی بگۆڕدێت بۆ رەوتێکی کرداری و چەمکێکی ئاشکرا. هەر لەسەرەتاوە مەزنایەتی PKK لەم خاڵەدا بەرجەستە بووە. هەر ئەمەش بۆتە هۆی تێگەیشتنی لەگروپە سەرەتاییەکانمان لەکاتی دروستبوونیاندا.
قۆناخی سازکردنی گروپی یەکەم، مانای دورستبوونی ناوک یان چاندنی تۆوی یەکەم دەبەخشێ، ئەوەش مانای خۆ ئامادەکردنە بۆ پێکهێنانی بڵندترین ئاست. لەو قۆناخەدا چالاکیەکانی هزری ئایدیۆلۆژی و شێوازێکی خەبات باڵادەست دەبێ کە دەستە و گروپی بچوک پێی هەڵدەستن، کەچی شێوازی سیاسی و سەربازی تا رادەیەک لەخۆوە دەگرێ، بەڵام بەسیاسی بوون و پێگەیشتنی سەرۆکایەتی ئەم گروپە بچوکانە لەقۆناخەکانی دواییدا دێتە ئاراوە. پێکهێنانی گروپی سیاسی و سەرۆکایەتی سیاسی چی دەگەیەنێ؟
بەسیاسی بوونی دەستە و گروپێک بەرپەرچدانەوەی سیاسی باری دوژمن و پاشان سیاسەتی دەوڵەت هەروەها بەرپەرچدانەوەی کلکایەتی و گێلی و نەفامی و سایکۆلۆژییەتی گاڕان دەگەینێت.
ئەم سروشتی بەرەنگاربوونەوەیە هەر لەسەرەتاوە لەسەرۆکایەتی PKKدا هەیە، ئەو دیاردە سیاسیەی کە لەکۆتایی حەفتاکاندا پەرەی سەند و لەگەلێک بۆنەدا باس و لێدوانمان لەسەر کرد، پەرەسەندنی هەمان ئایدیۆلۆژییە کە لەسەرەتای حەفتاکانەوە دەرکەوت و گەشەی کرد. بێگومان پێشبینی لەوە نەدەکرا کە گروپی ئایدیۆلۆژی هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە دووچاری فشاری دەوڵەت ببێت، چونکە هێشتا ئەوەندە پەرەینەسەندبوو کە پێویست بەوە بکات زۆر و کوتەک بەرامبەری بەکاربهێنرێت، بەڵام هەر لەسەرەتاوە هێرشی هزری هەبوون، لەو کاتەدا ئەوانەمان بە سۆسیالیزمی شۆڤێنی و میللیگەرای سەرەتایی ناودەبرد، بەواتا شەڕ تەنیا لەبواری ئایدیۆلۆژی سنووربەند کرابوو. بەڵام قۆناخی سیاسی ( کە لەدوای قۆناخی ئایدیۆلۆژی دێ ) مانای بەرپەرچدانەوەی راستەوخۆی دەوڵەت و هاوکارانی دەگەیەنێت، دواتریش رۆڵی زۆر و کوتەک دەستپێدەکات. دوابەدوای ئەم هەنگاوەش پارتی بەفەرمی ڕاگەیەنرا، ئەمەش مانای گەیشتن بە شێوازێکی رێکخراوەیی ئاست بڵندتر دەگەیەنێت.
بەم شێوەیە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات گەلێک واتای مەزن لەخۆوە دەگرێت. مادام سەرۆکایەتی سیاسی نایەوێت رووبەڕووی لەنێوچوون ببێت ئەوا هیچ رێگایەکی دیکەی لەبەردەمدا نەماوە جگە لەکۆچکردن نەبێ بۆ دەرەوەی وڵات. هەروەک چۆن لەهەموو شۆڕشە گەورە و بچووکەکانی جیهانیشدا ئەمە روویداوە، بۆ نموونە ــ سەرۆکایەتی شۆڕشی فەرەنسی پەنای بۆ ئینگلتەرا برد و، سەرۆکایەتی شۆڕشی بەلشەفی پەنای بۆ ئەوروپا، شۆڕشی ئیسلامیش پەنای بۆ مەدینەی منەوەرە برد. ئەم کۆچکردنە لەهەمانکاتدا مانای ئامادەکاری و پێشخستنی لایەنی سەربازیش دەگەیەنێت. چونکە ئەگەر لەجێگایەکدا زۆر و کوتەکی کۆنەپەرستی بەرفراوان پەیڕەو بکرێت، ئەو کاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم رەوشە پێویستە پەنا بۆ زۆر و کوتەکی شۆڕشگێڕی ببردرێت. هەرئەمەش بوو کە ئێمە لەدوای ساڵانی هەشتاکان هەڵساین بە پێشخستنی لەناو PKKدا.
لێرەدا سەرنجتان بۆ ئەوە رادەکێشین کە زێدە ناچینە نێو قووڵایی مێژوەوە، چونکە پێشتر ئەمانەمان لەبابەتەکانی دیکەدا باسکردووە. بەڵکو لێرەدا هەوڵدەدەین کە چۆنێتی چارەسەری پێکهاتەیەکی نوێ لەڕووی سەرۆکایەتییەوە و ئاشکراکردنی لایەنەکانی تیۆری و فەلسەفی و بگرە ئەخلاقیش روون دەکەینەوە، چونکە ئەمە بەتەواوەتی رەوشێکی جیاوازە. سەرۆکایەتی پێکهاتەیەکی لەهەموو پێودانگە باوەکان و ئەوەی کە گەل و ئەوەی کە دوژمن دان بە شەرعیەتیدا دەنێت جیاوازە، بەواتایەک لەواتەکان ناچارە کە بەمشێوەیە بێت و خۆی هەڵبستێت بەپێکهێنان و بەدیهێنانی شەرعیەت بۆ خۆی.
شتێکی دیکەش هەیە کە لەم ساڵانەدا جێبەجێیکرا و شایانی ئاماژە پێکردنە، کە تیایدا ئەو هەڵوێستانە دەرکەوتن و مامەڵەیان لەگەڵ سیاسەت و ئایدیۆلۆژی و تەنانەت لەگەڵ خەباتی چەکداریشدا دەکرد. ئەمەش بەس نییە، لەساڵی 1985 بەڕێژەیەکی زۆر داخراوی دەرکەوتن، هەروەها لەساڵانی دیکەشدا ئەم داخراویە (انغلاقات) دەبینرێ. هۆی سەرەکی ئەمەش گیروگرفتەکانی گەشەکردنە، کە کادیرەکان بە دەستیەوە دەیانناڵاند، چونکە هەرقۆناخێک تایبەتمەندێتی و گیروگرفتی تایبەت بەخۆی هەیە. ساڵی یەکەم ــ 15یەمین ــ ساڵی 20م هەریەک لەم ساڵانەدا خاوەنی گیروگرفت و تایبەتمەندی خۆیەتی. ئەم کارەش ڕەنگدانەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی کۆنی کەسانێکە لەناو پارتیدا، هەرچەندە ریزەکانی پارتی فراوانترببێ ئەوەندەش زیاتر تایبەتمەندی کۆیلایەتی و بەکرێگیراوێتی و کۆڵۆنیالیزمی زیاتر دزە دەکاتە نێو ریزەکانی پارتی. ئەم راستیانەش زیاتر دەرکەوتن، هەرچەندە پێشەنگایەتی پێشبکەوێ و سەرۆکایەتی PKK جێگیرببێ. هەرچەندە شوێنەواری نامۆیە و دوژمنکاریەکان بگوازرێنەوە نێو رێزەکانی پارتی، بەو رادەیەش رەنگدانەوەی کاریگەریەکانی کۆیلایەتی و گێلی و خیانەت زیاتر دەبن. ئەگەر تێکۆشەرە بەتواناکان و سەرکردە وشیارەکان وەکو پێویست وەڵامی ئەو کاریگەریە نەدەنەوە، ئەوا ئەو خراپەکارییەی لەنێو ریزەکانی پارتی بڵاودەبێتەوە، تارادەیەک لەهەشتاکان و نەوەتەکاندا ئەو شتەمان رووبەڕوو بۆوە، هەروەها ئەمە تووشی شۆڕشەکانی دیکەش هاتووە. بۆ نمونە با تەماشای شۆڕشی روسیا بکەین، ئەو دیاردەیەی تیایدا دەرکەوت لەکاتێکدا کە لەدەروازەی سەرکەوتندا بوو، بەڵام سەبارەت بە شۆڕشی فەرەنسا ئەوا لەدوای ساڵانی نەوەتەکاندا ئەم رەوشە بەهۆی بوونی سەرکردە گەورەکان ژیانی دەکرد، دەتوانین ئەمەش ناوی لێبنێین بەرەو راستڕەوی چوون یاخود، گۆڕانی بۆرجوازیەت بۆ دۆخێکی کۆنەپەرستانە. بەڵام لەشۆڕشی ئیسلامدا، ئەم بویەرە دەرکەوت و بەرەو گەڕانەوە بۆ دواوە دەستیپێکرد کە هێشتا تەرمی پیرۆزی پێغەمبەر بەخاک نەسپێردرابوو.
بەکورتی لەوانەیە هەموو شۆڕشێک کاتێ دەگاتە لوتکە دووچاری هەوڵی راکێشانی بەرەو راستڕەوی ببێ. بەڵام رەوشی لای ئێمە هەندێک جیاوازە. نەک د‌وای بەدەست هێنانی سەرکەوتن، بەڵکو گەلێک پێش سەرکەوتن، بگرە هەتا لەو کاتانەی کە گروپە سەرەتاییەکانی پارتی ئاوا دەبوون رووبەڕووی گەلێک تەقەلای لەمجۆرە بووینەوە کە دەیانویست بەرەو راستڕەویمان ببەن. چونکە ئەو زەمینەیەی کە پشتی پێدەبەسترێ زەمینەیەکی یەکجار لاوازە و زۆر بەتووندی بەرەو دوژمن هەڵپە دەکات. لێرەدا پێویستیی هەمەلایەنی هەیە کە دەبێ لەسەرۆکایەتیدا بەرجەستە ببن، هەر لەبەر ئەم هۆیەش بوو کە بە پێویستمان زانی ئەو هەموو شیکرنەوە و لێکۆلینەوانە بنوسین.
رێبه‌ر ئاپۆ
1994 هیچ هێز و لایه‌نێک توانای ته‌حریک کردنمانی نییه
22 Aug 2009
هیچ هێز و لایه‌نێک توانای ته‌حریک کردنمانی نییه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ری خۆمان له به‌رامبه‌ر هیچ چه‌شنه زوڵم و زۆریه‌ک دانانه‌وێنین
له سه‌ر بانگی کۆما جڤاکی کوردستانKCK به مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی
قۆناخێ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، له لایه‌ن پارتیمان PJAKه‌وه قۆناخی بێچالاکی ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌تا ئێستاکه‌ش به‌رده‌وامه. وه‌ک بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد به پێی ئه‌زموونی مێژوویی پێکه‌وه ژیانی گه‌لانی ئێران،شیمانه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که ده‌وله‌تی ئێران به‌ر له ده‌وڵه‌تی تورکیا پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م قۆناخه بکات و وڵامێکی ئه‌رێنی بداته‌وه به بانگی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌ل و پارتیمان که به گه‌رم و گوڕی ئاراسته‌ی ده‌وله‌تی ئێران کرابوو. ئه‌مه له حاڵێکدایه که د‌وای تێکۆشانێکی بێ وچان له لایه‌ن گه‌لی کورد و پێشكه‌ش کردنی به هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مان و به‌رخۆدانی تێکۆشه‌رانی کورد، له باکووری کوردستان قۆناخێکی نوێ که تێیدا چاره‌سه‌ری پرسی کورد تاووتوێ ده‌کرێ، ده‌ستی پێکردوه. به‌ڵام وا دیاره رژێمی ئێران نایهه‌وێ ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له هه‌رێم و جیهان دا ڕوو ده‌دات به‌تایبه‌تی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد دا هاتۆته ئاراوه ببینێ و به پێی ئه‌م ڕاستیه هه‌ڵسوکه‌وت بکات. رژێم به پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوی ئه‌رێنی له‌و چوارچێوه دا، قۆناخی بێچالاکی وه‌کوو هه‌لێک بۆ سه‌قامگیر کردنی هێزه چه‌کداره‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها ملیتاریزه کردنی ئه‌م هه‌رێمه و زه‌خت و گوشار له سه‌ر گه‌لی کورد و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی قۆزته‌وه و به تایبه‌تی په‌ره‌ی به گرتن و ئه‌شکنجه کردنی لاوان و چالاکانی کورد به مه‌به‌ستی چاوترسێن کردن و شکاندنی ئیراده‌یانی داوه.
رژێم له قۆناخی دوایی دا به سه‌قامگیر کردنی هێزه‌کانی له سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی تۆپ بارانی هه‌رێمه شاخاویه‌کانی باشووری کوردستان و به تایبه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاری ئیعدام بۆ چالاکێکی تری مه‌ده‌نی و سیاسی کورد، حوسێن خزری که بۆ پێکهێنانی ئه‌م بڕیاره حوکمه‌که‌ی دراوه به سازی پێوه‌ندی دار، هه‌ڵوێستێکی گرتۆته به‌ر که به هیچ پێوانێکی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵناسه‌نگێندرێت. ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بڕیارێک له سه‌ر ئه‌م چالاکه سیاسیه نیه و هاوکات بڕیارێکه له سه‌ر ته‌واوی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نیزیک بوونی رژێم له قۆناخی داهاتوو له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد دیاری ده‌کات. له هه‌مان کات دا دیاری که‌ری وڵامی رژێمه بۆ بانگی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لی کورد. حوسێن خزری چالاکێکی سیاسی و مه‌ده‌نی کورده که هیچ تاوانێکی جگه له خزمه‌ت به گه‌لی کورد و به رێکخستن کردنیانی نییه.
وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنین که هه‌ڵوێستی رژێم له به‌رامبه‌ر حوسێنی خزری بۆ ئێمه خاوه‌ن گرینگیه‌کی تایبه‌ته و هه‌ڵوێستی رژێم له نزیکه‌وه چاوه‌دێری ده‌که‌ین. بێ گومان له ئه‌گه‌ری پێکهێنانی بڕیاری له‌م شێوانه، وه‌ک PJAK چاو به سه‌ر بڕیاری بێ چالاکیمان داده‌خشێنینه‌وه و ئه‌م کرده‌وانه بێ وڵام ناهێڵینه‌وه. گه‌لی کورد، لاوانی کورد و به تایبه‌تی هێزه‌کانی گه‌ریلا به هیچ شێوه‌یه‌ک کرده‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه ته‌حه‌موول ناکات و خاوه‌ن هێزی تۆله سه‌ندنه‌وه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که راده‌گه‌یێنین هیچ هێز و لایه‌نێک توانای ته‌حریک کردنمانی نییه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ری خۆمان له به‌رامبه‌ر هیچ چه‌شنه زوڵم و زۆریه‌ک دانانه‌وێنین..
وه‌ک گه‌لی کورد و پارتیمان به به‌رخۆدان و مانگرتنی 47 رۆژه‌ی 25ی ئاگۆستی 2008ی هه‌ڤاڵانمان و چالاکانی سیاسی کورد ڕاشکاوانه ڕامانگه‌یاند که نه‌ک ته‌نیا بڕیاری ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه و کرده‌وه‌کانی رژێم توانای چاوترسێنکردنمانی نییه ته‌نانه‌ت له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه پیرۆزه‌کانمان به پێشوازی شه‌هاده‌ته‌وه ده‌چین و هاوکات رووحی 14 ته‌مووزی زیندانی ئامه‌د به‌م کرده‌وانه‌ی رژێم گه‌شتر ده‌بێت. ترسی مردن له سایه‌ی فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ له کوردستان به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ماوه و بێگومان گه‌لی کورد له‌م ڕێیه دا ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنی هه‌ر چه‌شنه به‌دیلێکه و رژێمی ئێران پێویسته ئه‌م راستیه به باشی ببینێت. له‌و چوارچێوه‌یه دا بانگ له رژێمی ئێران ده‌که‌ین که به جێی کرده‌وه و سیاسه‌ت گه‌لێک که تێدا هه‌وڵ بۆ پوچه‌ڵکردنه‌و‌ی قۆناخی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له باکووری کوردستان بدرێت و خزمه‌تی ئاژاوه‌گێری و قووڵ کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان بکات، چاو به کرده‌وه و بڕیاره‌کانی دا بخشێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر ویستی کاریگه‌ریه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا هه‌یه پێویسته ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی کێشه‌کان وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. هاوکات پێویسته رژێم به ئه‌زموون وه‌رگرتن له تێکۆشانی گه‌لی کورد له باکووری کوردستان و هه‌روه‌ها تێکۆشانی گه‌لی کورد و بزاڤی ڕزگاری خوازی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دان به ئیراده‌ی گه‌لی کورد و به هێزی پارتیمان دابنێت. هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌وش به‌ره‌و ئاڵۆزی و توند و تیژی ده‌بات که له‌م بابه‌ته دا ئێمه وه‌ک PJAK به‌رپرسیار نین و رژێم بۆ خۆی به‌رپرسیاری تێکشکانی هه‌لومه‌رجه‌که‌یه.
لێره دا پێشاوپێش ساڵوه‌گه‌ری به‌رخۆدانی مێژوویی هه‌ڤاڵانمان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له 25ی ئاگۆستی 2008 له هه‌موو گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد پیرۆزبایی ده‌که‌ین و بانگ ده‌که‌ین که هه‌موو گیراوان به پاراستنی یه‌کیه‌تی نێوانیان، ئاستی تێکۆشان و به‌رخۆدان به‌رفراوانتر بکه‌نه‌وه.
هاوکات بانگ له گه‌لی کورد ده‌که‌ین که له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی رژێم وشیارانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و به چالاکی جیاجیا خاوه‌ن داریه‌تی له هه‌موو گیراوانی سیاسی کورد و به تایبه‌تی حوسێن خزری که مه‌ترسی له سێداره دانی له سه‌ره بکه‌ن. به تایبه‌تی پێویسته لاوانی کورد له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کانی خه‌بات گوڕ به چالاکی و تێکۆشان بده‌ن و پێش له‌و کرده‌وانه‌ی رژێم بگرن.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک،سه‌یری ئه‌و کورته فیلمانه بکه‌ن و فرشته‌کانی ئازادی کوردستان بێبینن،ئه‌و رۆله شۆرشگیره قاره‌مانانه‌ی کوردستان رۆله‌کانی پ‌ک‌ک و پژاک
http://www.youtube.com/watch?v=7L5PeNiAgjY&feature=related
|
|||||
|
|||||
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی نێت كورد، ئێواره‌ی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، عه‌بدولڵا گویلی سه‌ركۆماری توركیا 231 بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازانی كوژراوی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له توركیا، كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیاوه بۆخواردنی به‌ربانگ بانگهێشت كرد. له ناو ئه‌و بنه‌ماڵانه دا دایكێكی كورد كه له عه‌نتابه‌وه چووبوو و كوڕه‌كه‌ی به مین كوژرابوو هه‌بوو. دایكی سه‌ربازی كورد به ناویسوڵتان قدیس له‌سه‌رئه‌م مێزه دانیشتبوو كه سه‌ركۆمار لێی دانیشتبوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركی نه‌زانیبوو، سه‌ركۆمار وه‌رگێڕێكی هێنا و له‌گه‌ڵ سوڵتان له رێگای وه‌رگێڕه‌وه به كوردی قسه‌ی كرد. سوڵتان یه‌كه‌مین دایكی كورده كه له كۆشكی سه‌ركۆماریی توركیا به كوردی قسه‌ی كردووه.
|
||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
||||
|
ئاگاداریه‌ک بۆ کورداني دانیشتوي وولاتي نه‌رویج
له هه‌لبژاردنه‌کانی پارله‌مانی نه‌رويجدا (Erling Folkvord) با ده‌نگ بده‌ین به
کۆمێته‌ی ڕیکخستنی پ ج د ک له نه‌رویج |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ كچە شاعیرێکی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
تروسكه سادقی كچە شاعیر تروسكه سادقی خه‌ڵکی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە.لە شاری بۆكان لە 1/1/1992 لە دایك بووە و لە خێزانێكی ئەدەب دۆستدا پەروەردە بووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە ئێران خوێندووە و نزیك بە پێنج ساڵە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لە دواناوەندی هەولێری نموونەیی درێژەی بە خوێندن داوە و شارەزاییەكی زۆری هەیە لە بواری ئەدەبی كوردی و فارسی و تواناییەكی بەرچاوی هەیە لە نووسینی شێعر بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی هەر لە زمانی فارسی و ئینگلیزیەوە خەریكی كاری وەرگێڕانە بۆسەر زمانی كوردی. چەندین پارچە شێعری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانی كوردستان و ئێران بڵاو بۆتەوە. پ/شێعر چۆن پێناسە دەكەی؟ و/تا ئێستا لە لایان هیچ شاعیر و قەڵەم بەدەستێكی مەزن پێناسەیەكی تایبەت بۆ شێعر دانەندراوە. بەڵام بەلای منەوە شێعر ئەو زمانە بەهێزەیە كە لە كاتی خۆشی و ناخۆشیدا ناخی مرۆڤەكان دەدوێنێ. پ/چی وای لێكردی شێعر بنووسی؟ و/من لە بنەماڵەیەكی ئەدەب دۆست دا پەروەردە بووم.بە حوكمی ئەوەی باوكم زۆر حەزی لە خوێندنەوەی شێعر و ڕۆمان بووە،ماڵی ئێمە پەرتووك و نامیلكەی زۆرێك لە شاعیران و نووسەرانی مەزنی تێدا بووە. هەر لە منداڵیەوە دایك و باوكم شێعری شاعیرەگەورەكانی وەك :هێمن،هەژار،عبدڵا پەشێو و ...هتد یان پێ لەبەر دەكردم.هەر بەو هۆیەشەوە بوو ڕۆژ بە ڕۆژ هۆگریەكی زۆرتر بەرامبەر بە شێعر و نووسینی لە ناخم دا پەرەی سەند. پ/وەك خۆت كاریگەری كامیەك لە شاعیرەكانت زۆر لەسەر بووە؟ و/لە بواری فارسی دا شاعیری مەزن احمد شاملوو و فروغ فەروخزاد كە نە تەنیا كاریگەریان لەسەرمن،بەڵكوو كاریگەریان لەسەر مێژووی ئەدەبیاتی فارسیش هەبووە.لە بواری كوردی دا شاعیرانی وەك مارف ئاغایی،عبدڵا پەشێو و خاتوو ژیلا حسێنی كاریگەریان لە سەر من هەبووە. پ/شێعرەكانی تۆ زیاتر چ لایەنێك دەگرنە خۆ؟ و/شێعرەكانی من هەموو لایەنێك بەخۆ دەگرن .لایەنی نەتەوایەتی،وەك ئەوەی كە منیش مرۆڤێكی كوردم و چۆن هەست بە داگیركردنی خاك و نیشتمانی خۆم دەكەم.لایەنی جوانی سروشت و ژیان.لایەنی خۆشەویستی كە پێم وایە نەك هەر شاعیران و هونەرمەندان بەڵكوو هەموو مرۆڤێك بە بێ جیاوازی ئەم هەستەیان هەیە.شەرتیش نیە ئەم خۆشەویستیە تایبەت بێ تەنیا بۆ یەك لایەن. دەمهەوێ ئەوەش بڵیم كە من لە بەكارهێنانی وشە لە شێعرەكانمدا ئازادم. پ/جگە لە نووسینی شێعر كاری وەرگێرانیش دەكەیت.ئایا تا ئێستا هیچ كتێبێكت بە چاپ گەیاندووە؟ و/لە لایان باوكمەوە هاندرام بۆ خوێندن و فێربوونی زمانی ئینگلیزی كاتێك تەمەنم حەوت ساڵ بوو لە ئێران.لە لایان باشترین مامۆستایانی ئینگلیزی خوێندم و جار لەگەڵ جار زیاتر تامەزرۆی فێربوونی ئەم زمانە بووم،زۆرم هەوڵ دەدا و ساڵ بە ساڵ ئەزموونم بە دەست دەهێنا. چەند كتێبم وەرگێڕا لە زمانی ئینگلیزی بۆ كوردی كە ئەمساڵ بە یارمەتی یەكیەتی ئافرەتانی كوردستان دوو كتێبم بە ناوەكانی(میسی و دۆلفین) و (تۆم سەویەر و سەربزێویەكانی) چاپ و بڵاو كرانەوە. كتێبێكم بە ناوی (بولبول و گوڵەباخ) ئێستا لە دەزگای خانەی سمۆرە لە ژێر چاپ دایە و دوو كتێبی تریشم ئێستاكە ئامادەی چاپن. پ/شێعرەكانت بڵاو كردۆتەوە؟ئایا تا ئێستا لە هیچ فیستیواڵێك دا بەژداریت كردووە؟ و/شێعرەكانم وەك نامیلكە چاپ نەكراون.بەڵام لە زۆرێك لە گۆڤار‌و ڕۆژنامەكانی كوردستان و ئێران‌دا بڵاو كردۆتەوە. هەر لەسەر بواری نووسینی شێعردا لە چەندین فیستیواڵ و چالاكی ساڵانەدا لە سەر ئاستی ئێران‌دا بەژداریم كردووە كە زیاتر لە حەوت خەڵاتم بە دەست هێنا كە لە هێندێكیان دا پلەی سەركەوتووم بە دەست هێناوە. هەروەها ئەم ساڵ لە سلێمانیش خەڵاتی ڕێزلێنانی خانەی سمۆرەم بەدەست هێنا. پ/دواوتەت چیە؟ و/هەر مرۆڤێك بە شێوەیەك بەهرەیەكی تایبەتی لە ناخیدا هەیە كە دەتوانێ لە رێگای خزمەت بە كۆمەڵگای خۆیدا بەكاری بێنێ.بەڵام بۆ زیندوو ڕاگرتن و بەرەو پێشبردنی ئەم بەهرانەی كە لەناخی ئەم گەنجانەی ئێمەدا شاراوەن دەبێ گەورەكان لە بنەماڵەكاندا یارمەتیان بدەن و پشتگیریان بكەن. من بە هاوتەمەنەكانی خۆم دەڵێم ماندوو نەبن و بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە هەموو ئاواتە جوانەكانتان و خۆتان كۆمەڵگاتان ببووژێنەوە. ئەمەش نموونەی پارچە شێعرێكی تروسكە : لە گوڵدانی شێعرەكانم ئەو ئێوارەیەی ئاخێكی ڕەش ڕیشەی داگرت لە قوڕگم و پەڵە هەورێكی چڵكن دای لە گرمەی حەسرەت، فرمێسك فرمێسك خەمی باراند لە گوڵدانی شێعرەكانم! ئێستا دەزانم چەند یاخییانە سەوداسەری باڵات بووم كاتێك خەیاڵ تۆ و شێعرەكانمی بەدەم كڵۆی زستانەوە هەڵدەوەراند!!! --------------------------------------------------- دیمانه : سه‌میر نزاری ئاماده‌کردنی : دایکی تروسکه‌خان تایبه‌ت به هه‌رمان |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
به‌ڵگه‌یه‌كی تر له ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا(فیلم)
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
په‌یكه‌ری خواوه‌ندی دایك له باكووری كوردستان دۆزرایه‌وه
چه‌ند زانایه‌كی شوێنه‌وارناسی په‌یكه‌ری "خواوه‌ندی دایك"یان له ئه‌شكه‌وتی "دیره‌كلی" له پارێزگای مه‌رعه‌ش له باكووری كوردستان دۆزیه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ئاژانسی ئه‌نادۆلی توركی بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌وده‌ت مه‌ریه ئاره‌ك مامۆستا له كۆلێژی شوێنه‌وار له زانكۆی "گازای" رایگه‌یاند "ئه‌شكه‌وتی دیركلی كه 65 كم له دووری پارێزگای مه‌رعه‌شه، له 15 ته‌موز/ جولای كاری هه‌ڵكه‌ندنی بۆ ده‌كرێت. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه مێژووی په‌یكه‌ری "خواوه‌ندی دایك" بۆ 16 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌رِێته‌وه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌م په‌كه‌ره ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێگه‌ی ئافره‌ت له نێو كۆمه‌ڵگادا له چ ئاستێكدا بووه. |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
پردی دیالۆگی ئه‌ردۆگان به‌ره‌و کورده‌کان
له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح حکومه‌تی تورکیا پلانی هه‌یه که له داهاتویه‌کی نزیکدا ده‌سپێشکه‌رییه‌ک له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورددا بکات. له‌م میانه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌ردۆگان بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی کوردی ده‌ته‌په‌دا کۆبوه‌وه. ئۆپۆزسیۆن ناوبراو به به‌ڵێنشکێن ناوزه‌د ده‌که‌ن.
بازدان به‌سه‌ر سێبه‌ره‌که‌دا ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌رییه‌که ته‌نها به په‌یوه‌ستبونی نوێنه‌رانی سیاسی دانیشتوانی کورده‌کانه‌وه سه‌ربگرێت، مه‌زه‌نده ده‌کرێت. ئه‌ردۆگان رۆژی چوارشه‌ممه بازێکی به‌سه‌ر سێبه‌ره‌که‌ی خۆیدا دا و بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (ده‌ته‌په) دا کۆبوه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵیدا کرد، که‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2007 ه‌وه وه‌ک ته‌نها پارتێکی کوردی نوێنه‌رانی خۆی گه‌یانده ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته. هه‌رچه‌نده هاوکات ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، که ئه‌و ته‌نها وه‌ک سه‌رۆکی پارته‌که‌ی ئه‌و گفتوگۆیه ئه‌نجام ده‌دات نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت. به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێت، که به‌سته‌ڵه‌کی نێوان حکومه‌ت و گرنگترین پارتی کوردی‌دا ده‌توێته‌وه. تا ئێستا ئه‌ردۆگان هه‌ر جۆره دانیشتنێکی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌ته‌په‌دا ره‌تده‌کرده‌وه، ئه‌مه‌ش چونکه ده‌ته‌په رازینه‌بو که پارتی کرێکاران وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریست ناوزه‌د بکات. حکومه‌تی ئه‌ردۆگانی ئیسلامیی کۆنه‌پارێز به‌م ده‌سپێشکه‌رییه‌ی له‌سه‌ر لێواری خه‌ره‌ندێک هه‌نگاو ده‌نێت. له راستیشدا ئه‌م له نێو کێشه‌ی کورددا و هه‌روه‌هاش له نێو ده‌زگای که‌مالیسته‌کاندا که‌م پشتیوانی و تێگه‌یشتنیان بۆی هه‌یه، به‌ڵام رێی تێده‌چێت، که ئه‌گه‌ری گۆڕینێکی له‌سه‌رخۆ له بیروڕایان و جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌ی هه‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ریکه ده‌سته‌ڵاتدارانی میانڕه‌وی سوپا له‌م باره‌وه بێنه قسه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا زۆر له سیاسییه ناسیۆنالیسته‌کان مه‌سه‌له‌ی نزیکبونه‌وه له کورده‌کان لایان یه‌کسانه به ناپاکی له بیری ئه‌تاتورک له وڵاتێکی ناسیۆنالیستی فره‌زمان و کلتوردا. سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی نۆیه تسیوریخه تسایتونگ) (nzz) ئه‌ڵمانیزمانی سویسریدا رۆژی 6/8/2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌وروپا: ده‌سخۆش ئه‌ردۆغان! یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له سیاسه‌تی حكومه‌تی توركیا ده‌كات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كه به‌كرانه‌وه‌ی كوردی ناسراوه. |
|||||
|
|||||
|
|
|
|||||||||||
|
|
||||||||||||
|
||||||||||||
|
|
|
|||||||||
|
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد: قۆناغێکی نوێ ده‌ستی پێکردووه.
قۆناغێکی نوێ له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ده‌ستی پێ‌کرد.ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند، له بابه‌تی پرسی کورد دا قۆناغێکی نوێ ده‌ستی پێکردووه و ووتی: ئه‌و قۆناغه وه‌کوو قۆناغی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیه گرنگه. به‌رێز ئۆجه‌ڵان مۆدێلی خۆیی بۆ چاره‌سه‌ریی ده‌ستنیشان کرد‌و گوتی: کۆمار له‌وه به‌و لا دێموکراتیزه ده‌بێ، کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک بنیاد ده‌نرێ.
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له دیداری هه‌فتانه‌یدا له گه‌ل پارێزه‌رانی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له تورکیا ده‌ست به قۆناغێکی نوێ کراوه که ئه‌وه‌نده‌ی قۆناغی دامه‌زراندنی کۆمار خۆی گرنگه‌و ووتی: له‌و قۆناغه‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتیک بنیاد ده‌نرێ. کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه، چه‌مکی دێموکراسی و کولتوری دێموکراتیک ده‌ناسێ و فێری ده‌بێ. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌مه، وه‌کوو ئه‌نجامه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمار قووڵ و مه‌زن ده‌بن. من ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار بچووک نابینم، به‌ڵام له‌وه به‌ولا کۆمار له بنه‌مادا ئیدی دێموکراتیزه ده‌بێ. هه‌موو لایه‌نه باشه‌کانی ده‌ستکه‌وته‌کانی، له‌و قۆناغه نوێیه‌دا هه‌بوونی خۆیان ده‌پارێزن. بێگوومان ئه‌و کاره دره‌نگ خرا، به‌ڵام دیسان باشه. ئه‌و کارانه‌ی پێویست بوو له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کرابان، ئێستا جێ به‌جێ ده‌کرێن. ئه‌و کاره‌ی ئه‌وکات ده‌ستی پێ‌کرد، ئێسته ئێمه ته‌واوی ده‌که‌ین. ئه‌وکات کۆمار دامه‌زرا و، ئێسته ئیدی دێموکراتیزه ده‌بێ. پێویسته هه‌رکه‌سێک ئه‌و قۆناغه نوێیه باش تێبگات. به تایبه‌تیش ده‌ته‌په پێویسته به ووردی له‌وقۆناغه‌دا قووڵ بێته‌وه و تێی بگات. له سه‌ر مه‌ترسی تێنه‌گه‌یشتن و ده‌رک پێنه‌کردنی پرۆسه‌که رێبه‌ری گه‌لی کورد وشیاری دا و گوتی:پێویسته پارتی کۆماری گه‌ل "جه‌هه‌په" و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی "مه‌هه‌په" نه‌بنه به‌ربه‌ست، به‌لام ئه‌گه‌ر پێداگیری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی خۆیان بکه‌ن، له ماوه‌ی 6مانگدا له ناو ده‌چن، روح و گیانی سه‌رده‌می نوێ ئه‌وان پاکتاو ده‌کات. سه‌باره‌ت به پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانیش رێبه‌ری گه‌لی کورد گوتی: ئاکه‌په چاوه‌ڕوانی ساڵی داهاتوو ناکات، د‌وای مانگی ئه‌یلول دۆخه‌که ئاشکرا ده‌بێت، د‌وای یه‌ک تا دوو مانگی دیکه نیازی راسته‌قینه، هێز و توانای ئاکه‌په ده‌رکه‌وێت. ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئیدی ده‌رکیان به‌وه کردوه که په‌که‌که به زه‌بری چه‌ک له‌ناو نابرێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که بێچه‌ک بکه‌ن، ناچارن له گه‌ڵ یه‌کتر رێککه‌ون. ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتی: رێکه‌وتنێک له ئارادایه، به‌مه‌ش گۆڕانکاری به سه‌ر سیاسه‌تی 2سه‌ده‌ی رابردووی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیادا دێنێت و ئیدی کورد له به‌رچاو ده‌گرن. ئێستا له باشوری کوردستان هاوکاری له گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌که‌ن، ده‌شێ که بیانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا رێککه‌ون، به‌لام ئه‌و کاره هه‌روا کارێکی ئاسان نیه که به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا پێک بهێندرێت. نایانه‌وێ به ئاشکرا ئه‌و شتانه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و کارانه کارگه‌لێکی ئاسان نین و، بابه‌تگه‌لێکی هه‌ستیارن. له ئاستی تێگه‌یشتندا گۆرانکاری دێته ئاراوه. منیش له رابردوودا له‌و بروایه‌دا بووم که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنین، هه‌موو کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که ده‌وڵه‌ت نه‌ک ته‌نیا هێزی چاره‌سه‌ری نییه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کانه. پێناسه‌ی هیگل بۆ نه‌ته‌وه -ده‌وله‌ت گرنگه، کاتێ ده‌لێ وه‌کوو سێبه‌ری خوایه له‌سه‌ر زه‌و‌ی.له راستیدا بوونی ده‌ڵه‌وت نه‌ک ته‌نیا چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان ناکات به‌لکو قووڵتریان ده‌کاته‌وه، بۆیه من چاره‌سه‌ری له ده‌وڵه‌تدا به‌دی ناکه‌م. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک له شێوه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی باشووری کوردستانیشم بده‌نێ، قه‌بوڵی ناکه‌م، به‌ڵام من ناڵێم که له چاره‌سه‌ری پرسی کورد دا با ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، با ده‌وڵه‌تیش هه‌بێت، به‌ڵام با رێز له ئازادیه‌کان بگرێت. رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولان ئۆجه‌لان ده‌سته‌واژه‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به‌شیر ئاتالای سه‌باره‌ت به مۆدێلی تورکیاشی راڤه کرد و گوتی:من نازانم ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به چ جۆره ناوه‌رۆکێک پڕ ده‌کرێته‌وه، مۆدێلی تورکیا گرنگه، به‌ڵام ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر له ناخه‌وه کار بکه‌ن ده‌توانن سه‌رکه‌وتووبن. رێبه‌ری گه‌لی کورد به‌م شێوه‌یه له مۆدێلی چاره‌سه‌ری ده‌ڕوانێت:له‌لایه‌که‌وه با ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، له‌لایه‌کی دیکه با نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراتیکی کورد هه‌بێ، کورده‌کانیش دان به هه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا ده‌نێن و په‌سه‌ندی ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌ڵه‌تیش دان به مافی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراتیکی کوردان‌دا بنێت، به‌م شێوه‌یه رێک ده‌که‌ون، به کورتی چه‌مکی من بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌یه. هه‌موو بابه‌ته‌کانی دیکه پاشکۆی ئه‌و بابه‌ته‌ن، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه دێت که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیمۆکراتیزه ده‌کرێت، یان کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی مه‌ده‌نی بونیاد ده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ویستی ئاڵاکه‌ی له هه‌موو شوێنێک بشه‌کێته‌وه، هه‌مدیسان ده‌توانێ ئه‌و کاره پێک بهێنێت، ده‌توانێت خزمه‌تی هه‌موو شوێنێک بکات و په‌روه‌رده‌ش به زمانی تورکی بکات، به‌لام ده‌رگاش له‌به‌رده‌م کوردان واڵا بکات، ده‌رفه‌تی رێکخراوه‌ییبوونی کوردان له هه‌موو بوارێک‌دا بره‌خسێنێت، کوردیش وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیمۆکراتیک ،هه‌بوونی خۆی له بواره‌کانی وه‌رزش، په‌روه‌رده ، ئایین و،به‌رێوه‌بردندا به‌ده‌ست بخات. تا ئه‌و راده‌یه‌ی که هێزی پاراستنی کوردانیش ده‌بێ هه‌بێت، به شێویه‌ک که بتوانێ ناکۆکی و گرفته ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، به واتایه‌کی دیکه کورد به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتیک خۆیان رێک ده‌خه‌ن و داکۆکی له خۆیان ده‌که‌ن و خۆیان ده‌پارێزن. کۆمه‌لگایه‌ک که خۆی رێک‌و پێک نه‌کات ، کۆمه‌لگایه‌کی مردووه ، کۆمه‌لگایه‌کی که‌ڕ وڵاڵه. رێبه‌ری گه‌لی کورد رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر کورد و ده‌وڵه‌ت رێکه‌ون،ده‌بێت باس له‌وه‌ش بکرێت چۆن ناوه‌رۆکی رێکه‌وتنه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له پرۆسه‌که بکرێته‌وه،ئێمه پێکه‌وه به‌رێوه‌ی ببه‌ین،ده‌بێت هه‌لومه‌رجی من ڕه‌چاو بکرێته‌وه. رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان رایگه‌یاند:ده‌بێت هه‌رکه‌س وهه‌ر شتێک،له سه‌ره‌وه تاخواره‌وه بگوردرێت.من پێشتر بیرم ده‌کرده‌وه،ئایا من بۆ وه‌ک شۆرشی ئۆکتۆبه‌رم نه‌کرد،ده‌وڵه‌تێکی نوێم له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێک نه‌هێنا، وه‌کو سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسا و شۆرشی ڕوسیا سه‌رکه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری به‌ده‌ست هێنرایه، به‌ڵام ئیدی ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌رێ،ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وا له‌ناوچوون زیاتر ده‌بوو. من ئێستا ئه‌وانه‌م تێپه‌راندوه ،من ده‌ڵێم:چاره‌سه‌ری له سه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کلاسیک،له چاره‌سه‌ری زیاتر،ئه‌وا ده‌بێته نا چاره‌سه‌ری،من باسی سه‌ر له نوێ ڕیکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌م،باسی گۆرانێک ده‌که‌ن که هه‌تا ژوره هه‌ره چکۆله‌که‌م ده‌گرێته‌وه،باسی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ده‌که‌م، چ شتگه‌لێکی باش وسه‌رنج راکێش هه‌بن،ئاشکرا بکرێن،ئه‌وانه رێزبگیرێن،کامیان له هه‌مویان زیاتر سه‌رنج راکێش،زیاتر خوازراو بوو ،ئه‌وه‌یان سه‌ر ده‌که‌وێت.ئه‌وانه نه به‌شێوه‌ی رکه‌به‌رێتی سه‌رمایه‌داری،به‌ڵکو به کێبرکێیه‌کی دیموکراتی بگه‌نه یه‌ک،ئیستا باس له په‌روه‌ده به زمانی دایک،کلتوری ئه‌وان ده‌کرێت،له چاره‌سه‌ری دا من ده‌لێم:کوردیش ،تورکیش زمانی خۆ ،کلتوری خۆی و شێوازی خۆی به‌رجه‌سته بکات.هه‌ر دوو وه‌رگیرێن کامیان زیاتر خوازرا ،ئه‌وه‌یان بایه‌خ پێبدرێت. رێبه‌ری گه‌لی کورد هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و پرۆسانه به سه‌ختی ده‌رباز ده‌بن و ده‌بێت له هه‌ردوولاشه‌وه دابران و دوور که‌وتنه‌وه پێک بێ.شێوازمان زۆره ،سه‌بر ،ره‌نج و تێکۆشانی ده‌وێت،هه‌ری راستیش ئه‌وه‌یه. ئۆجالان رایگه‌یاند به‌شێوازی پێشوو،ده‌وله‌ت و ئۆپزسیۆنیش ئیدی نابێت و وتی: ئه‌گه‌ر گێره‌شێوێنی گه‌وره نه‌که‌ونه‌وه ،ئه‌وا پرسه‌که ده‌که‌وێته سه‌ر رێ چاره‌سه‌ری و ووتی :به بۆچونی من ،گه‌ل وه‌ک سیاسه‌تمه‌داران بیر ناکاته‌وه،من ده‌زانم له سه‌دا 90 پشتیوانی له پرۆسه‌که ده‌که‌ن. ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجالان له باره‌ی ژنان ،لاو و پیران ،گیراوانی نێو‌و گرتووخانه‌کان که له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕوبه‌رون ،بۆچۆنی خۆی ده‌ربڕی وتی: من گرێدراوی ژیان و ره‌نجی گه‌نج و پیرانم و رێزیان لێ ده‌گرم،سلاو ئاراسته‌ی هه‌مووان ده‌که‌م. ئۆجالان هه‌روه‌ها وتیشی:ده‌بێت ئێمه له ژنان نه‌ترسین.با ژنان ئازاد بن،پێشکه‌ون ،ژن ژیان ده‌خولقێنی و خۆشی ده‌کات.رێبه‌ری گه‌لی کورد بۆ 18 گیراو له گرتوخانه‌کاندا که نه‌خۆشی سه‌ختیان هه‌یه،وه‌ها په‌یامیکی دا،و وتی:با به‌هێز بن،ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان گوزه‌راند،مردنیشیان شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه،ده‌بێت له مردن نه‌ترسن. ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئۆجه‌لان یادی هونه‌رمه‌ند ئارام تیگرانی کردوه. ئۆجه‌لان سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیگران و گه‌لی کورد و ئه‌رمه‌نی کرد و له‌سه‌ر که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند ئارام به‌م شێوه‌یه بیر‌و بۆچوونی ده‌ربری .ئارام تیگران بولبولی رۆژهه‌لاتی ناوین بوو . به کوردی ، ئه‌رمه‌نی ، سوریانی و عه‌ربی و یونانی گه‌لێک گۆرانی چڕییوه .من ئه‌ڤینداری تایبه‌تی ده‌نگی ئارام بووم ،ئه‌وکاته‌ی من له شاری ئه‌نقه‌ره بووم ده‌نگی ئه‌وم له رادیودا بیست .ئه‌و کاته‌ی من گوێم له ده‌نگی ئارام تیگران ده‌گرت گوتم ده‌بێت ئه‌م ده‌نگه نه‌مرێت ، ده‌بێت به‌رده‌وام ئازاد بمێنیت .پاش ئه‌وه‌ی یه‌کترمان ناسی . سه‌رباره‌ت به که‌سایه‌تی ئارام تیگران زۆرتر قۆلبوومه‌وه .جوانێکی به‌وشیوه‌یه ده‌توانرێ له ده‌نگێدا ده‌رکه‌وێ ،ده‌توانێت له ژنێک ده‌رکه‌وێ و شتی دیکه ده‌رکه‌وێت جوانی کاری هونه‌ریه .ده‌نگی ئارام تیگران داوودی بوو، ئارام هه‌ڵگری ده‌نگێکی سروشتی بوو .ئه‌و ده‌نگه روی منی له کوردستان کرد .ده‌نگه‌لێکی به‌شێوه‌یه قه‌د نامرێت. من ناتوانم بلێم ئارام مردووه ئه‌و شه‌هیده ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له تیکۆشاندا بوو ،به جۆش و خورۆش بوو .له به‌رئه‌وه‌ی من چه‌ندین جار ده‌ڵێم ئارام تیگران شه‌هیدی مه‌زنه ، به‌لام ئارام لای من نه‌مردووه .ئه‌و ده‌نگه هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێت . ئارام تیکۆشه‌رێکی به شه‌رف بوو .ده‌بێت هه‌میشه یادی بکرێته‌وه .ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ی که له پاش خۆی به‌جێماوه له مالێکدا وه‌کۆ موزه‌خانه بپارێزرێت . رێگایان نه‌دا ته‌رمی ئه‌و له شاری ئامه‌د به‌خاک بسپێردرێت به‌لام ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا ده‌رفه‌ت ره‌خسا ده‌توانرێت ته‌رمه‌که‌ی بهێنرێته‌وه ئامه‌د
|
||||||||||
|
||||||||||
|
|
|
||||
|
له زيندانى شارى سنه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كريَته سه‌ر ژنێكی كورد (فیلم)
به‌یان: له وتوویژێك له گه‌ڵ ره‌زا عه‌لامه زاده فیلمسازی ئێرانى، ئازه‌ر ئال كه‌نعان ژنێكی كوردی دانیشتوی شاری سنه و چالاكی سیاسی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له زیندانی كۆماری ئیسلامی و له لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانه‌وه ده‌ستدرێژی سیكسی كراوه‌ته سه‌ری..... ئه‌مه ته‌نیا ده‌توانێت نمونه‌یه‌ك بێت له قۆربانیانی ده‌ست حكومتی ئێران له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كورته فیلمه‌ش د‌وای بلاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی میهدی كه‌روبی پالێوراوی پۆستی سه‌ركۆماری له ئێران دێت كه ئاشكرای ده‌كات له زیندانه‌كاندا ده‌ستدرێژی سیكسی ده‌كرێته سه‌ر ژنان‌و كچانی زیندانی. سایتی به‌یان له گه‌ڵ بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورته ڤیدیۆیه، هاوكات پێشه‌كیه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه ش له سه‌ر كاره‌كه‌ی به پینووسی خۆی كه به زمانی فارسییه بلاو ده‌كاته‌وه.
گفتگوی من با یکی از قربانیان تجاوز جنسی
ره‌زا عه‌لامه زاده
چهار سال پیش به دعوت آقای «بابک عماد»، یکی از مسئولان «کانون زندانیان سیاسی ایران – در تبعید»، برای مصاحبه و فیلمبرداری از دو شیرزن ایرانی که با شهامت آمادگیشان را برای شهادت دادن در مورد فاجعه‌ی تجاوز جنسی در زندان‌های رژیم جمهوری اسلامی اعلام کرده بودند به استکهم رفتم، جائی که آندو نیز از انگلستان و آلمان، محل سکونتشان، به آن‌جا آمده بودند.
در طول این چهار سال منتظر فرصتی بودم تا توجه عمومی به این درد بزرگ اجتماعی در جامعه ما جلب شود تا این دو سند تاریخی را منتشر کنم. در طول بیست و چهار ساعت گذشته کاری جز این نکردم که گفتگویم را با یکی از این دو قربانی به ساده‌ترین شکل ممکن تدوین کنم تا کم‌ترین خدشه‌ای به سندیت غیر قابل انکار آن وارد نشود.
ویدئوی پانزده دقیقه‌ای زیر حاصل این تلاش است. در فرصتی دیگر گفتگو با قربانی دیگر را هم به تماشا خواهم گذاشت.
![]()
ده‌توانن بۆ بینیی فيلمه كه ئیره كلیك بكه‌ن
http://www.youtube.com/watch?v=RYtZqGd1gNo
ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته سه‌ر رۆیا تلوعی
ساندی ته‌له‌گراف
فیلم، گزارش تجاوز در زندان اوین, خانم مارینا نعمت
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
دایکی گه‌ر‌یلایه‌کی به‌ره‌گه‌ز سویسریی ، بۆ پیرۆزی شۆڕشی کوردان فرمێسک ده‌رێژێت..
![]() زۆری ماوه داستانه‌کانی به‌رخۆدانی بژاڤی ررگاریخوازی کوردان له باکوری کوردستان ببێ به هه‌وێنی گه‌وره‌ترین رۆمان و تێیدا پیرۆزی خه‌باتی کوڕ وکجه‌گریلاکان له پێناو ئازادی مرۆڤایه‌تیدا به دنیادا نیشان بدرێت.
ئه‌م یوتوبه هه‌رچه‌نده به زمانی کوردی نییه ، به‌ڵام باس له گریلایه‌ک ده‌کات که خه‌ڵکی سویسرایه له خانه‌واده‌یه‌کی زۆر خۆشگوزه‌ران هاتووه و له ته‌ک مرۆڤی کورد ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتیک که وه‌ک بۆ خۆی له نووسینێکیدا ده‌نووسێت که زۆر به ره‌وا داده‌نێت ، ژیانی خۆشی سویسرا و باوه‌شی گه‌رمی دایک و باوکی گۆڕیته‌وه به ژیانی پڕ له ئێش و ئازار و ماندووبوون به‌ڵام له باوه‌شێکی گه‌رمتر خۆی دۆزیته‌وه که ئه‌ویش سه‌ری چیاکانی کوردستانه، ده‌یه‌وێ له کوردستاندا ویژدانی مرۆڤایه‌تی خۆی راحه‌ت بکات. باوکی ئه‌و گریلایه سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین دادگای فیدراڵی سویسرایه ، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رکۆنه‌ی کوڕه‌که‌ی ناکات به‌ڵکو ده‌لێت: سه‌ربه‌رزم پێی.. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست تۆ ته‌نها سه‌یری سیمای دایک و باوک و کوڕه‌که‌یان بکه‌ن که چه‌نده خاوه‌ن مۆڕاڵی به‌رزن ، چونکه دڵنیان له‌وه‌ی به‌شدارییه‌کی مه‌زن ده‌که‌ن له پێناو ئازادی مرۆڤه‌کان ..حه‌یف و سه‌د مخابنیش ده‌بینین ئه‌و به‌ناو مه‌سئولانه‌ی کوردان له باشوردا ، فێڵ له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌که‌ن که باوه‌شییانی بۆ کردوونه‌ته‌وه ، دوو نمونه‌ی زۆر جیاواز ، تاکی کورد شه‌رم ده‌کات کاتێ ئه‌و نموونه قیزه‌وه‌نانه ده‌بینێت یا گوێ بیستیان ده‌بێت..ده‌با به‌یه‌که‌وه ئه‌م فیلیمه دۆکۆمێنتارییه ببینین |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ناوی 111 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی نوێی کوردستان ۲۰۰۹ د‌وای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ره‌سمیی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌دواهه‌مین هه‌ڵبژاردندا ده‌رچوون‌و دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر 10 لیستی براوه‌و په‌رله‌مانتارێكی تایه‌فه‌ی ئه‌رمه‌ن.
شایانی باسه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، دواتریش كۆمیسیۆن رایگه‌یاند كه رێژه‌ی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا 78.5% بووه به‌شێوه‌یه‌ك له دهۆك 85.930% و له هه‌ولێر 79% و له سلێمانی 74.5%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان داوه، له كاتێكدا رێژه‌ی ده‌نگده‌ران له به‌غدا له 15% تێنه‌په‌ڕی. ئه‌مه ناوی هه‌ر 111 په‌رله‌مانتاره‌که‌ی په‌رله‌مانی نوێی کوردستانه: په‌رله‌مانتارانی لیستی کوردستانی "پارتی و یه‌کێتی" که 59 کورسیان به‌ده‌ستهێناوه.. - به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
2- رۆژان عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د باییز 3- مه‌حمود محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌عید 4- سۆزان شه‌هاب نوری ساڵح 5- محه‌مه‌د قادر عه‌بدوڵًلا محه‌مه‌د 6- ئه‌رسه‌لان باییز عه‌بدوڵلا محه‌مه‌د 7-زه‌كیه ساڵح عه‌بدولخالق ره‌شید 8- رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌مه سه‌عید 9-حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره محه‌مه‌د 10-تارا ته‌حسین یاسین ته‌قیه‌ددین 11- فرسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا ئه‌لیاس 12- عه‌ونی كه‌مال سه‌عید عه‌زیز 13- ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌ره‌ج 14- عومه‌ر عه‌بدوڵره‌حمان عه‌لی عه‌بدوڵلا 15- شێروان ناسیح عه‌بدوڵلا سه‌بغه‌ڵلا 16- شیلان عه‌بدولجه‌بار عه‌بدولغه‌نی ئیبراهیم 17- عومه‌ر حه‌مه‌د ئه‌مین خدر قادر 18- ئیسماعیل مه‌حمود عه‌بدوڵلا ئیبراهیم 19-كه‌یلی ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د عومه‌ر 20- شوان عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حمود 21-عه‌بدولسه‌لام مسته‌فا سدیق عه‌لی 22- نیشتیمان مورشد سالح ئیسماعیل 23- عیماد محه‌مه‌د حوسێن 24- گوران ئازاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا 25- سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا شوان 26- سه‌ردار ره‌شید محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 27- به‌شیر خه‌لیل تۆفیق عه‌بدولواحید 28- شه‌ونم محه‌مه‌د غه‌ریب ته‌ها 29- سه‌باح به‌یتوڵلا شوكری مه‌حمود 30- شۆڕش مه‌جید حوسێن مورسه‌ل 31- شلێر محیه‌دین ساڵح محه‌مه‌د 32- ره‌فیق سابیر قادر ته‌ها 33- فازل محه‌مه‌د قادر نادر 34- تارا عه‌بدولره‌زاق محه‌مه‌د عومه‌ر 35- قادر حه‌سه‌ن قادر حه‌سه‌ن 36- سه‌روه‌ر عه‌بد وڵره‌حمان عومه‌ر 37- ئامینه زكری سه‌عید یوسف 38- محمد دلیر محمود فتاح عبد الله 39- خورشید ئه‌حمه‌د سه‌لیم یونس 40- شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب عه‌بدولحه‌مید 41- حازم ته‌حسین سه‌عید عه‌لی 42- ئاراس حوسێن مه‌حمود كه‌ریم 43- ژیان عومر شه‌ریف عه‌بدوڵلا 44- سالار مه‌حمود موراد عه‌لی 45- دلشاد شه‌هاب حاجی محه‌مه‌د 46- په‌روین عه‌بدوڵره‌حمان عه‌بدوڵلا سه‌عید 47- شڤان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵقادر عه‌زیز 48- خه‌لیل عوسمان حه‌مه‌ده‌مین ره‌سوڵ 49- لانه ئه‌حمه‌د مه‌حمود عه‌بدولقادر 50- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدوڵره‌حمان 51- به‌كر كه‌ریم محه‌مد سالح 52- گه‌شه دارا محه‌مه‌د سالح 53- عومه‌ر سدیق محه‌ه‌مد سالح ئیبراهیم 54- دانا سه‌عید سۆفی حه‌مه‌د 55- سه‌میره عه‌بدوڵلا ئیسماعیل مه‌عروف 56- عه‌بدوڵلا عه‌لی ئیبراهیم حوسێن 57- جه‌مال تاهیر ئیبراهیم محه‌مه‌د 58- بێریڤان ئیسماعیل محه‌مه‌د سه‌رهه‌نگ 59- عه‌لی حوسێن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی گۆڕان كه به به‌ده‌ستهێنانی 25 كورسی دووه‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو.
1- نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین 2-كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا 3-عوسمان عه‌ولا قادر 4-په‌یمان عیزه‌ددین عه‌بدوڵره‌حمان 5-محه‌مه‌د توفیق ره‌حیم 6-شاهۆ سه‌عید فه‌تحوڵلا 7- په‌یمان عه‌بدوڵكه‌ریم عه‌بدوڵقادر 8- كاردۆ محه‌مه‌د پیرداود حاجی 9-زانا ره‌ئوف حه‌مه كه‌ریم 10- په‌ریهان محه‌مه‌د عه‌لی 11-بوڕهان ره‌شید حه‌سه‌ن 12-كاروان ساڵح ئه‌حمه‌د 13-ڤیان عه‌بدوڵره‌حیم عه‌بدوڵلا 14-جه‌عفه‌ر عه‌لی ره‌سول محه‌ه‌مد 15-عه‌دنان عوسمان محه‌مه‌د 16-سیوه‌یل عوسمان ئه‌حمه‌د 17-رێباز فه‌تاح مه‌حمود 18-نه‌ریمان عه‌بدوڵلا قادر ئه‌حمه‌د 19 په‌یام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین 20-ئیسماعیل سه‌عید محه‌مه‌د 21-پێشه‌وا تۆفیق مه‌غدید 22-عه‌زیمه نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن 23-سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج محه‌مه‌د 24- عه‌بوڵلا محه‌مه‌د نوری 25-نه‌سرین جه‌مال مسته‌فا نه‌جیب لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازیی كه پێكهاتووه له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستانی عێراق‌و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و حزبی زه‌حمه‌تكێشان كه 13 كورسیی به‌ده‌ستهێناوه.
1-عومه‌ر عه‌زیز به‌هائه‌ددین سادق
2-سه‌رگول حه‌سه‌ن حه‌مه خان 3- عه‌بدوڵلا مه‌حمود محه‌مه‌د سان ئه‌حمه‌د 4-به‌یان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كۆچه‌ری 5-فازڵ حه‌سه‌ن ئیسماعیل حه‌سه‌ن 6-سه‌باح محه‌مه‌د نه‌جیب حه‌سه‌ن 7-هاوراز شێخ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د مام باییز 8-سه‌میر سه‌لیم ئه‌مین به‌گ حه‌مه به‌گ 9-ئه‌حمه‌د سلێمان عه‌بدوڵلا حه‌مه 10-به‌فرین حوسێن محه‌مه‌د وه‌له‌دخان 11-حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی محه‌مه‌د 12-ئه‌یوب نیعمه‌ت قادر ره‌حمان 13-ناسك تۆفیق عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵره‌حیم په‌رله‌مانتارانی لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق كه توانی دوو كورسی به‌ده‌ستبێنێت:
1-ئه‌حمه‌د ئیبراهیم عه‌لی ئه‌حمه‌د 2-گولیزار قادر قادر ئیسماعیل لیستی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌نها یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێنا : 1-هاژه سلێمان سته‌فا مه‌زهه‌ر په‌رله‌مانتارانی لیستی كه‌مینه‌كان(كۆتا)ی تایبه‌ت به مه‌سیحییه‌كان‌و توركمان‌و ئه‌رمه‌ن بریتین له :
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میللی كلدانی سریانی ئاشوریی: 1-سائر عه‌بدولئه‌حه‌د ئۆگستین 2- سۆزان یوسف خۆشابا 3- ئه‌میر كۆكه یوسف دوو ئه‌ندامی لیستی رافیده‌ین:
1-سالم تۆما كاكۆ 2-جیهان ئیسماعیل بنیامین سه‌باره‌ت به لیسته‌كانی توركمانه‌كان، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی له كوردستان له كۆی پێنج كورسیدا توانی سێ كورسی به‌ده‌ستبێنێت ئه‌وانیش بریتین له:
1-یه‌شار نه‌جمه‌دین نوره‌ددین 2-حه‌مدیه مه‌عروف ئه‌حمه‌د 3-یاووز خورشید عوسمان لیستی هه‌ولێری توركمانیش كورسیه‌كی به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش درا به :
1-شێردل ته‌حسین محه‌مه‌د هه‌روه‌ها لیستی چاكسازی توركمانی كورسی پێنجه‌می خۆیانی به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش درا به :
1-عه‌بدولقادر ئیكرام جه‌میل عه‌بدوڵسه‌مه‌د تاكه كورسی ئه‌رمه‌نه‌كانیش درا به : 1- ئارام شاهین داوود |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
روانگەیەک بۆ ئیدئۆلۆژی و پێکهاتەی فکری کۆمەڵگا نیگار عەنایەتی تێۆریەکی سیاسی کە چۆن کۆمەڵگایەک بەڕێوەبچێت پێی دەڵێن ئیدیۆلۆژی. |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
|||||
|
|
|
||||
ماجرای شگفت انگیز توقیف ۱۸.۵ میلیارد دلار پول ایران توسط ترکیه کانال تلویزیونی D ترکیه در یک خبر مدعی شد یک شخص ایرانی به نام اسماعیل صفریان نسب 18.5 میلیارد دلار پول نقد و شمش طلا را از ایران به ترکیه وارد کرده است. وکیل این تاجر ایرانی گفته است در حال تلاش برای بازگرداندن اصل پول به آقای صفریان می باشد. سوال اینجاست که دولت ایران چگونه مجوز خروج چنین مبلغ هنگفتی را به ه‌مین راحتی داده، و این تاجر میلیاردر چگونه۲۰ تن طلا و ۷.۵ میلیارد دلار پول را به ه‌مین سادگی به ترکیه وارد کرده است.
*********************** نکاتی چند اندر عظمت 18.5 میلیارد دلار! persian-pwb6a.posterous.com
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
ئەندام شارەوانی ئەسلۆ: هەڵبژاردنی پەرلەمانی
باشووری کوردستان پێویستە بایکۆت بکرێت
سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران لەباشووری کوردستان، سیاسەتی داگیرکەرانە لەسەرکوردستان لەوانە یاسای فرەژنییە |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
نام احزاب نشانی اینترنتی
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
لیستی هیو کارنامه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی باشوری
کوردستان ئاشکرا کرد
|
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
له شاری ستۆکهۆڵم، ڕێپێوانێک له دژی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد به‌ڕێوه چوو. / ڕاپۆڕت و وێنه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه کاتژمێر 4ی ئێواره، نزیکه‌ی 3500 که‌س له دژبه‌رانی ڕژیمی ئێران، بۆ پڕۆتستۆ کردنی ڕژیمی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ر له نوێ هاتنه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری، ڕپێوانێکیان به‌ڕێوه برد. ڕێپێوانه‌که له مه‌یدانی سێرگێل ستۆری ده‌ستی پێ کرد. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که باران ده‌باری، به‌ڵام چالاکگه‌ران سوور بوون له سه‌ر ڕێپێوانه‌که‌یان. له‌و ڕێپێوانه دا ژماره‌یه‌ک له چه‌په‌کانی فارس، شاپه‌ره‌سته‌کان و پان ئێرانیسته‌کان، که‌سانی دێمۆکراتی خواز، لایه‌نگرانی مووسه‌وی و هه‌روه‌ها کوردانی ناڕازی، به‌لووچ و ئازه‌ری و... هتد، ئاماده‌بوون. چالاکگه‌ران دواتر به‌ره‌و پارله‌مانی سوێد ڕێیان پێوا و له کاتژمێر 7 ڕێپێوانه‌که کۆتایی پێ هات. له خواره‌وه ده‌توانن چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌و چالاکیه ببینن. < بۆ گه‌وره دیتنی وێنه‌کان، له سه‌ریان کلیک بکه‌ن > ئاماده‌کردنی ڕاپۆڕت: ڕۆژهه‌ڵات نیوز فۆتۆگراف: شێرکۆ جیهانی |
|||||
|
|||||
|
|
|
||||
|
|||||